Skip to main content

ڕامینی بارمتە و بۆمبارانی ڕۆحی نەتەوەیەک

posted onAugust 18, 2018
nocomment

 

یەک شت بە ڕوونی دیارە و ئەویش ئەوەیە جیا لە، لەسەر بڕیاڕبوونی  کۆماری ئیسلامی بۆ لە سێدارە دانی ڕامین حوسێن پەنایی بەندکراوی سیاسی کورد، هەتا ئەو چرکە ساتەش ڕامین وەک کارتێکی گەمەی سیاسی بە بنەماگرتنی سڕکردنی ڕووحی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەکار دێنێ و لەو گەمەدا وەک هەمیشە بە بێ لەبەر چاو گرتنی هیچ سنوریکی ئەخلاقی خەریکە کایەیەکی توندوتیژ بە ڕەوانی کوردی رۆژهەڵاتی دەکات.

بێ هەواڵ هێشتنەوەی بنەماڵەی لە چارەنوسی کوڕەکەیان، فێر کردنی چوار گیرۆدە بووی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەوەی قسەی ناحەز بە ڕامین بڵێن، لێدان لە ڕامین و پش گوێخستنی چارەسەری نەخۆشی کولیەکانی، هەڕەشەی ئەفسەر نیگابانی گرتوخانە بۆ لە سێدارە دانی ڕامین  لە کاتێک دا ئەو تەنیا بەندیوانێکە و هیچی دیکە ، بڵاو کردنەوەی دەنگۆی جۆراو جۆر لە سەر جێبەجێکردنی سزای ڕامین هەموویان بەشێکن لە شەڕێکی ڕەوانی خەست و خۆڵی وەزارەتی ئیتلاعات لە گەڵ کۆمەڵگای خۆرهەڵاتی کوردستان بە ئامانجی سڕ کردنی ڕوحی خەبات و تێکۆشان.

لە ڕاستیدا ڕامین وەک گرۆگانێک بۆ کپ کردنی کۆمەڵگە و قەبوڵاندنی ویستەکانیان بەکار دێنن و بە حوکمی ئەوەی چەقی بەرپرسایەتی نەتەوەیی سیاسی ئەوڕۆ لە کەسایەتی ڕامین دا بۆتە رۆژەف ، وەزارەتی ئیتلاعات ڕاست لەو شوێنەوە خەریکی هەڵدانی مۆرەکانێتی بە کاتی لێخستنی ئەو ئیرادە و سست کردنی ئیرادەئ ئازادی تاکی کورد لە هەناوی حەقیقەتی ڕزگاڕیخوازانە بوونی خەباتی نەتەوەیەکی خاک داگیرکراودا.

لە وەها دۆخێکدا بە پتر کردنی چالاکیەکانی پشگیری لە ڕامین کە ئەورۆ بۆتە هێمای یەک لابوونەوەی دوو ئیرادەی سەپاندنی ستەم لە زاتی داگیرکەردا و شەڕ بۆ عەداڵەت لە ڕوحی خەباتی کورد دا ئەوە دەیسەلمێنین فاشیزمی ئێرانی زۆر لەوە چکۆلەترە ئیرادەیی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لە شەڕی تایبەت تێک بشکێنێ.