Skip to main content

هەواڵێکی زۆر خراپ بۆ کۆماری ئیسلامی

هەواڵێکی زۆر خراپ بۆ کۆماری ئیسلامی:
AvaToday caption
کومیتەی سێنای ئەمریکا گەڵاڵەی "پێویستبوونی ڕێگەپێدانی کونگرە"ی پێش لە هێرشکردنەسەر ئێرانی رەتکردەوە.
posted onMay 24, 2019
nocomment

 

کومیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکا، پێشنیاری دێموکراتەکان سەبارەت بە پێویستی وەرگرتنی ڕێگەپێدان لە کونگرە، پێش هێرشکردنە سەربازی  سەر ئێرانی ڕەتکردەوە.

 

کریس مورفی، سێناتۆری دێموکرات و ئەندامی ئەم کومیتە، لە تویتێکدا نووسی: ئەم پێشنیارە، بە ۱۳ دەنگی نە لەبەرانبەری ۹ دەنگی ئەرێ ڕەتکرایەوە. مورفی هەروەها گوتی: جیا لە سێناتۆری کۆماریخواز ڕێند پاول، کۆماریخوازانی دیکە دەنگی نەرێنیان بەم گەڵاڵە دا.

بەپێ ئەم گەڵاڵە، دەوڵەتی ئەمریکا ئیزنی ئەوەی نەبوو کە بێ ڕێگەپێدانی کونگرە، لە سەرچاوە ماڵییەکان بۆ شەڕ دژی ئێران کەڵکوەربگرێت. سێناتۆرە دێمۆکراتەکان؛ کریس مورفی، تام ئوداڵ، ئلیزابێت وارن و ڕیچارد دوربین لە گەڵ ڕێند پاوڵ، سێناتۆری کۆماریخواز، پاڵپشتییان لەم گەڵاڵە دەکرد.