Skip to main content

موقتەدا سەدر: گەڕ شەڕی ئێران و ئەمریکا ڕوو بدات عێراق وێران دەبێت

موقتەدا سەدر: گەڕ شەڕی ئێران و ئەمریکا ڕوو بدات عێراق وێران دەبێت
AvaToday caption
posted onMay 20, 2019
nocomment

 

هاوکات لەگەڵ ڕەخنە نێودەوڵەتی و ڕاپۆڕتەکان سەبارەت بە هێرشی مووشەکی دۆینێ شەو بۆ بەغدا، موقتەدا سەدر لە ڕێبەرانی شیعەی عێراق نیگەرانی خۆی لە ئاسەوارە خراپەکانی ئەگەری شەری ئێران و ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی دەربڕی.

 

ڕێبەری هاوپەیمانی پەرلەمانی سائیرونی عێراق، هۆشداری داوە ئەگەر عێراقییەکان بۆ ئەگەری ڕوودانی ئەو شەرە یەکگرتوو نەبن، ئەو وڵاتە بەرگەی شەری ئێران و ئەمریکا ناگرێت. لە درێژەدا گووتی: هەر کەس هەوڵ بدات عێراق پەلکێشی ئەو شەرە بکات و بیکاتە مەیدانی شەر دوژمنی عێراق بە هەژمار دێت.

شەوی یەکشەممە ناوچەی سەوزی بەغدا کە لەو ناوچانەیە بە تووندی دەپارێزرێت هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر. بەو هۆیە مووشەکێک لە نیزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتە خوارەوە. زۆربەی ناوەندە دەوڵەتی و هەروەها باڵیۆزخانەی هێندێک لەو وڵاتان لەو ناوچەیە هەڵکەوتوون. یەحیا ڕەسوڵ فەرماندەی ئەرتەشی عێراق ڕایگەیاندووە شێمانە دەکرێت ئەو هیرشە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ئەنجام درابێت.

لە کاتێکدا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی وەئەستۆی خۆی نەگرتووە، گۆڤاری ئینتەرنێتی تاور، ناوچەی ئاماژەپێکراو لە لایەن وتەبێژی ئەرتەشی عێراقی بە شوێنی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران ناوبردووە. بە پێی ڕاپۆڕتەکە ئەو موشەکەی ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە هاوشێوەی ئەو مووشەکانەیە کە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن هێزە دەریاییەکانی یەمەن لە کەشتییەکی ئێرانیدا دەستیان بەسەردا گیرابوو.

دوای ئەو هێرشە، هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس لە زمان بیل ئوربام، وتەبێژی سەنتکام ڕایگەیاندبوو هێزە عێراقییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوەن.