Skip to main content

هەژاری لە ئێران هەتا دێت خەسارە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەکات

هەژاری لە ئێران هەتا دێت خەسارە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەکات
AvaToday caption
posted onMay 19, 2019
nocomment

 

 

 ناسر مووسوی لارگانی، ئەندامی کومیسیۆنی ئابووری پەڕلەمان گوتوویەتی: پێوەری هێڵی هەژاری ۳ملیۆن ٤۰۰ هزار تمەن دیاری کراوە. بەڵام داهاتی ٥٥٪ی بنەماڵەکانی ئێران کەمتر لە ۳ ملیۆن و ٤۰۰ هەزار تمەنە.  ناوەندی توێژینەوەکانی پەڕلەمان، پێشتر بە ڕەچاوکردنی ۲ ملیۆن و ٥۰۰ هەزار تمەن، ڕێژەی ئەم بنەماڵانەی ٤٠%ی ڕاگەیاندبوو. ئەم ناوەندە هەروەها سەبارەت بە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کە هەڵکەوتەی هەژارییە، هۆشداری دابوو.

 

هەواڵدەری خانەی میللەت لە زمانی لارگانی دەنووسێ: ڕێژەیێکی زۆر لەبنەماڵەکان بەیارمەتی یارانە و یان هاوکارییەکانی ئیدارەی تەندروستی و کۆمیتەی ئیمداد بژێوی ژیانیان جێبەجێ دەکەن، بەڵام لە دۆخی ئێستادا تەنانەت تاقمێک لە خەڵک هەلومەرجی ئەوەیان بۆ نەڕەخساوە تا کۆمیتەی ئیمداد یا ئیدارەی تەندروستی پاڵپشتیان لێبکا، چۆن مەرجی پاڵپشتی ئەم دامەزراوانە لە خەڵک ئەوەیە کە تەمەنیان زیاتر لە ٦۰ ساڵ بێت و یان بێسەرپەرشت بن و یان بەتەواوی توانای کارکردنیان نەبێت.

موحسن هاشمی، سەرۆکی ئەنجومەنی شاری تاران، ۲۳ی گەلاوێژی ۹۷ بەپێ ئامارە فەرمییەکان گوتبووی: یەک لەسەر سێی خەڵکی ئێران لە ژێرەوەی هێڵی هەژارین و یەک لەسەر دەش بەتەواوی هەژارن و توانای دابینکردنی بژێوی ژیانیان نییە. حوسەین راغفەر، ئابووریناس، هێڵی هەژاریی بۆ بنەماڵەیێکی چوار کەسی کە دانیشتووی شارن ٤ ملیۆن تمەن دیاری کردبوو و لە ئەنجامدا گوتبووی کە ٣٣%ی شارنشینانی ئێران بەتەواوی هەژارن و ٦%ی ئەو ڕێژەش لە ژێرەوەی هێڵی برسیەتیدان. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش دانپێدادەنێن کە ۱/٥ ملیۆن خەڵکی ئێران توانای دابینکردنی خواردەمەنی خۆشیان نییە.

فەقررر

ئامارەکانی هێڵی هەژاری لە کۆمەڵگای ئێران جیاوازن و هەندێ جاریش دژبەیەکترن. بەشێوەیێک کە دەزگافەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی نایانهەوێ ئامارێکی ڕاستەقینە لەڕێژەی هەژاری ڕابگەینن. شەهاب نادری نوێنەری پەڕلەمانی  ئێران لە کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی پێشوو گوتبووی کە ٩%ى خەڵکی ئێران لە ژێرەوەی هێڵی هەژاریدان. فەریبورز ڕەئیس دانا، ئابووریناس و مامۆستای زانکۆ گوتوویە بەو هەڵاوسان و حەقدەستەی کە ئێستا دەیبینین، ٧٠%ى کرێکارانی ئێران لەژێرەوەی هێڵی هەژاری تەواودان.

ناوەندی توێژینەوکانی پەڕلەمان، پێشتر سەبارت بە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کە هەڵکەوتەی هەژارییە، هۆشداری دابوو. ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی  ئەو دۆسییەیانە لە دادگا کە بەبۆنەی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە دروست دەبێت. غوڵامحوسەین ئێژەیی،جێگری یەکەمی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی دوێنێ ۲۷ی بانەمەڕ گوتبووی:  ئەو دۆسییەیانە کە بەهۆی کێشەئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە هاوردەی دادگا دەکرێن، لە هەموو پارێزگاکاندا بەرەو زیادبوون دەڕوا. بەشێوەیێک کە لەم دۆخە هەرچی ڕێژەی قازی و کاربەدەستان زیاتر بکەینەوە، هێشتا لێکۆڵینەوەکانمان بە دوا دەکەوێ.

چل ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی جیا لە هەژاری و خەساری کۆمەڵایەتی و کەلتووری و دواکەوتوویی بۆ ئێرانییەکان هیچی لێنەکەوتەوە. بۆ دابەزاندنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ دۆخی ئابووری گەشەبکات، بۆ گەشەسەندنی ئابووری دەبێ گەمارۆکان نەمێنێت و ئێران بەدوور لە هەرچەشنە دوژمنایەتیێک گرێ بدرێتە بازرگانی جیهانی و بەڕێوەبەرایەتی و پلانێکی بەهێز و پتەو لە ئارادا بێت. هەموو ئەمانەش گرێدراوە بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییەوە.

هەژارىىى