Skip to main content

کۆنسێرتى مەهدى ئەحمەدوەند لە ئیلام هەڵوەشێندرایەوە

کۆنسێرتى مەهدى ئەحمەدوەند لە ئیلام هەڵوەشێندرایەوە
کۆمارى ئیسلامى ڕێگە نادات کوردەکان چالاکى فەرهەنگى ئەنجام بدەن!
هۆکارى هەڵوەشاندنەوەى کۆنسێرتەکە، کاریگەرى کەمپەینى نا بۆ گۆرانیبێژانى ناکوردە.
posted onAugust 9, 2018
nocomment


مەهدى ئەحمەدوەند، گۆرانیبێژى ڕاپ، ڕۆژى چوارشەممە گوتى "کۆنسێرتەکەى پێنج شەممەم بۆ کاتێکى باشتر دوا دەخەم".

 

بە پێى زانیارى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، ئەم بڕیارەى هونەرمەند ئەحمەدوەند، کاردانەوەیەک بووە بەرامبەر داواکانى کەمپەینى "نا بۆ کۆنسێرتى ناکوردەکان" کە لە پارێزگاى ئیلام دانرا.

 

چالاکانی ئەدەبی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بۆ سەرکووتی چالاکییە فەرهەنگییەکان لە لایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ "کەمپەینى نا بۆ کۆنسێرتی هونەرمەندە ناکوردەکان لە شارە کوردییەکان'ـیان دامەزراند.

هەر ئەم کەمپەینە بووە هۆى ئەوەى کە چەندین هونەرمەند کۆنسێرتەکانیان هەڵوەشێننەوە، وەک مەجید خەڕاتها و مەسیح، ئارەش و ئومێد. بەڕێوەبەرانى کەمپەینەکە داوایان لە بەڕێوەبەرى بەرهەمەکان کردووە "با لەپێشبوون بۆ گۆرانیبێژ و هونەرمەندە کوردەکان بێت".

 

یەکێک لە هەڵسوڕاوانی ئەو کەمپەینە پێشتر بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گووتبوو کە ئەو کەمپەینە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سەرکووتی هەموو جۆرە چالاکییەکی فەرهەنگی و ئەدەبی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرێنراوە، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە "بۆ  نابێ کوردەکان ئیزنی ئەوەیان هەبێ لە شارەکانی خۆیان چالاکی فەرهەنگییان هەبێت؟ لە حاڵیکدا کە هوونەرمەندانی فارس هەر چەند مانگ جارێک لە شارەکانی ئێمە کۆنسێرت بەڕێوە دەبەن؟!"

 

چالاکڤانانى ئیلامى، کرماشان بە نمونەی هەرە دیاری هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی دەزانن کە بە ڕیژەیەکی بەرچاو توانیویانە بیری نەتەوایەتی لەو شارەدا لاواز بکەن و زمانی فارسی کرماشانی! بکەنە جێگرەوەی زاراوەی کەڵهوڕی. کۆڕی ئەدەبی خوێندەوان لە ئیلام سەرەڕای بوونی ڕێگەپێدانى یاسایی ٤٨ کاتژمیر پێش لە بەڕێوەچوونی، واتە ١٤ی پوشپەڕ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە هەڵوەشینرایەوە و زۆربەی بەڕێوەبەرانی ئەو مەراسیمە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.