Skip to main content

هاوسەرى مامۆستا هەژار کۆچى دوایی کرد

هاوسەرى مامۆستا هەژار موکریانى کۆچى دوایی کرد
مەعسوومە خان خەڵکى بۆکان بوو.
مامۆستا هەژار زۆرینەى تەمەنى لە ئاوارەیی ژیاوە و هاوسەرەکەى چەندین جار لێى دوور بووە!
posted onAugust 9, 2018
nocomment


شەوی ١٧ی گەلاوێژ مەعسومە ئەحمەدی هاوژینی شاعیر و وەرگێڕی گەورەى کورد مامۆستا هەژار موکریانی، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچى دوایی کرد.

 

مەعسومە خانم ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی  (بەرامبەر بە ١٩٢٩ى زایینى) لە گوندی نۆباری بۆکان لە دایک بووە و لە دوای شووکردن بە مامۆستا هەژار و پەڕیوەبوونی بۆ باشوری کوردستان لە تەک منداڵەکانی (چوار کوڕەکەى: شێرکۆ، خانی، مستەفا و زاگرۆس) مایەوە. ماندووبوون و ئاوارەبوونى ژنانى کورد و ٩ ساڵ دووربوونى ژنەکەى و بەخێوکردنى منداڵەکانى، هۆکارێکن بۆ ئەوەى مامۆستا هەژار لە کتێبی "چێشتى مجێور" باس لەوە بکات "حەق وابوو بە جێگای کۆتەڵی پاڵەوانان لەسەر شەقام و نێو مەیدانەکان کۆتەڵی ژنان داندرابا".

هاوسەرەکەى مامۆستا هەژار، هاوڕێى هەژارى و تاراوگەنشینى ئەم شاعیرە گەورەیە بوو.

هاوسەرەکەى مامۆستا هەژار هەردەم هاوڕاى هەژارى و ئاوارەبوونى ئەم شاعیرە گەورەیەى کورد بوو.

 

هەروەک مامۆستا هەژار، مەعسومە پتر لە ٣٠ ساڵ ئاوارەی عێراق و سوریە و هەرێمی باشوری کوردستان بوو و ژیانێکی پڕ لە چەرمەسەری لە پێناو خەونەکانی مامۆستا هەژار و میللەتەکەی بردە سەر.

مەعسومە خانم بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی کات دە و نیوى شەوی ڕابڕدوو لە شارى هەولێر کۆچى دوایی کرد و لەسەر ڕاسپاردەی خۆی بڕیار وایە ڕۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژ لە پیرمام و نێزیک لە گۆڕی مامۆستا هێدی و فەلەکەدین کاکەیی بە خاک بسپێردرێت و پرسەکەشی ڕۆژانی هەینی و شەممە لە مزگەوتی سپی بەڕێوە دەبرێت.