Skip to main content

کۆماری ئیسلامی ژەهرى خۆی بە عەلی دایی ڕشت

کۆماری ئیسلامی ژەهرى خۆی بە عەلی دایی ڕشت
AvaToday caption
یانەی سایپا لە ژێر گوشاری ئیتلاعاتی سوپا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە عەلی دایی لە بەڕێوەبەری ئەو یانەیە دوور خراوەتەوە.
posted onMay 2, 2019
nocomment

 

لە ڕاگەیەندراوەکدا کە دەی بانەمەڕ بڵاوی کراوەتەوە ئاماژە بە قسەکانی عەلی دایی لە دوای یاری تۆپی پێی نێوان "ذوب آهن و سایپا" کراوە و گووتراوە کە قسەکانی عەلی دایی لە دەرەوە ڕەواڵی باو و ناپسپۆڕانە بوون. یانەی سایپا دەڵێ ئەو قسانەی عەلی دایی لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار بووە بە هۆی ناڕەزایەتی کرێکارانی کۆمپانیای سایپا.

 

عەلی دایی لەو دانیشتنەدا بە تووندی ڕەخنەی لە دۆخی ماڵی یانەی سایپا کردبوو و گووتبوی: سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێلێکى وەک پڕاید کە کۆمپابیای سایپا بەرهەمی دێنێت یاریزانانی ئەو یانەیە موچەیان نادرێتێ و هەروەها بۆشیان زیاد ناکرێت. هەڵوێستە خەڵکییەکانی عەلی دایی بە تایبەت دوای هاوکاریکردنی بومەلەرزەلێدراوانی کرماشان ئاستی خۆشەویستی ئەو سلبریتییە وەرزشی و خەڵکییەی زیاد کردووە.

هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی زۆریان هەوڵدا عەلی دایی بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و کەڵکی خراپ لە خۆشەویستی ناوبراو وەرگرن، بەڵام سەربەخۆیی بڕیاردانی عەلی دایی بوو بە هۆی توورەبوونی تووندی دەسەڵاتدارانی ئێران و چاوەڕوانی بیانوویێک بوون بۆ ئەوەی نەهێڵن درێژە بە یاری تۆپی پێ بدات. بێگومان عەلی دایی لەو ڕاهێنەرە نێوخۆییانە دەبێ کە لە تیمی نەتەوەیی ئێرانی دیموکراتیکی پاش کۆماری ئیسلامی ڕاهێنەر دەبێت.