Skip to main content

خۆپێشاندانى شێعە عێراقییەکان دژى بەرپرسە گەندەڵەکانى پەیوەست بە ئێران

پاڵپشتى عەلى سیستانى لە خۆپێشاندانى خەڵکى عێراق دژ بە کۆمارى ئیسلامى
تا دێت کۆمارى ئیسلامى تووشى شکستى گەورەتر دەبێتەوە لە عێراق
پاڵپشتى عەلى سیستانى لە خۆپێشاندانى خەڵکى عێراق دژ بە کۆمارى ئیسلامى
posted onJuly 14, 2018
nocomment

 

ڕۆژى شەممە ٢٣ى پووشپەڕ، خەڵکى شارى نەجەف هێرشیان کردە سەر ناوەندى حیزبوڵاى حەشدى شەعبیی سەر بە سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى و ئاوریان تێ بەردا. بە پێى ئەو هەواڵانەى کە دەست تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى کەوتوون، ڕۆژى هەینیش فڕۆکەخانەى نەجەف کەوتووەتە دەستى خەڵکى و تا ئێستا هیچ فڕۆکەیەک لە نەجەف و بە پێچەوانەوە جووڵەى پێ نەکراوە. هاتووچۆى فڕۆکەکانى ماهان ئەیر کە لە نەجەفەوە چەکوچۆڵ بۆ سوریا دەگوازنەوە، وەستاوە.

موقتەدا سەدرى ڕۆحانى شێعە کە لە ئێران خوێندوویەتى، ددانى بەوەدا ناوە کە شۆڕشى برسییەکان سەردەکەوێت. وتەبێژى سەدر، دەستتێوەردانەکانى ئێرانى بە هۆکارى گەندەڵى، هەژارى و قەیرانى سیاسى لە عێراق هەژمار کردووە.  ڕۆژى شەممە خۆپێشاندان لە پێنج پارێزگاى زۆرینە شێعەنشینى وەک بەغدا، بابل، حلە و عەمارە درێژەى هەبوو. لە بەسرە خەڵکى لە بەیانییەوە دەروازە بازرگانیەکەى سنوورى سەفوانى عێراق ـ کوەیت ـیان گرت و نەیان هێشت هاتوچۆى تێدا بکرێت.

حەیدەر عەبادى سەرۆکوەزیرانى عێراق کە ماوەى یاسایییەکەى تەواو بووە، سەفەرەکەى بۆ ئەوروپا لە نیوەدا هەڵوەشاندەوە و سەردانى نەجەفى کرد. جێگەى سەرەنجە زۆرینەى شێعەکانى عێراق کە سەر بە مەرجەعى شێعەى نەجەف و کەربەلان، ئەم خۆپێشاندانە بەرفراوانەیان بە گڵۆپى سەوزى مەرجەع بەتایبەتى ئایەتوڵا عەلى سیستانى و بۆ قووتکردنى نەهێشتنى دروستکردنى ویلایەتى فەقی هاوشێوەى کۆمارى ئیسلامییە کە لە لایەن حەشدى شەعبی و حیزبى دەعوەى نوورى مالیکییەوە کارى بۆ دەکرێت.

شێخ عەبدولمەهدى کەربەلایی نوێنەرى ئایەتوڵا سیستانى مەرجى گەورەى شێعەکانى عێراق ڕایگەیاندووە کە ئایەتوڵا سیستانى بەرگرى لە خەڵک دەکات و داواى لە دەوڵەت کردووە هەرچى زووە وەڵامگۆى خواستەکانى خەڵکى بێت.

ڕۆژى شەممە بانگەوازى ئەنجامدانى خۆپێشاندان لە مەیدانى تەحریرى بەغدا دراوە. زۆرینەى شێعەکان لە عێراق تووڕەن لە دەسەڵاتى بەرپرسانى عێراقى کە سەر بە کۆمارى ئیسلامى  و بە هۆکارى هەژارى و گەندەڵییان هەژمار دەکەن.

خۆپێشاندانى شێعەکانى عێراق دژى گەندەڵى دەوڵەتپیاوانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى، بە خاڵى وەرچەرخان لە مێژووى سیاسى عێراق و خاڵى شکستى گەورەى کۆمارى ئیسلامی لە قەڵەم دەدرێت کە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانى خەڵکى ئێران لە عێراقدا بەفیرۆ دراوە. ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکانى ئێران ڕاستییەکانى نێو عێراق سانسۆڕ دەکەن و هەوڵ دەدەن خۆپێشاندانەکانى شێعەکانى عێراق بدەنە پاڵ نەبوونى کارەبا و کەم ئاوییەوە.