Skip to main content

ئەمریکا لە خەلیجی فارس مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە دەبات

ئەمریکا لە خەلیجی فارس مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە دەبات
AvaToday caption
posted onApril 16, 2019
nocomment

 

 ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا بەمەبەستی پاڵپشتی لە بازرگانى ئازاد و  گواستنەوەی زەریایی لە لێوارەکانى بەحرەین، مانۆڕێکی دژەمین بەڕێوە دەبەن.

 

ئەم مانۆڕە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە کۆماری ئیسلامی پاش دەسپێکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا و بەتایبەت گەمارۆ نەوتییەکان کە بە ئامانجی وەستاندنی ڕادەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران و گەیشتنی بە سفر، دەیان جار هەڕەشەی  داخستنی گەرووی هورمزی کردبوو .

 سەرەڕای ئەو هەڕەشانەی کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەداخستنی گەرووی هورمز کردبوویان، بەڵام لە ڕاستیدا توانای ئەنجامدانی ئەم کارەیان نییە و لە ئەگەری داخستنی گەرووەکە، تووشی ڕووبەڕووبوونەوەی قورس دەبنەوە.

هەروەها مایک پۆمپئۆ بۆ جارێکی دیکە گوتی "دەمانهەوێ بە پاڵەپەستۆ خستنەسەر کۆماری ئیسلامی، ناچاریان بکەین تا واز لە ئاژاوەگێڕی و پاڵپشتی لە تێرۆریزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێنن. ئەوە ئێستاش خەریکی پلانداڕشتنن بۆ کردەوەی تێرۆریستى لە وڵاتانی ئەورووپا."