Skip to main content

کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر گەشەی ئابووری ئێران

کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر گەشەی ئابووری ئێران
AvaToday caption
posted onApril 13, 2019
nocomment

 

سندووقی دراوی نێونەتەوەیی جیهان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی ، لە ژێر ناوی "بەرچاوگەى ئابووری جیهان" بە چڕوپڕی باسی لەسەر دۆخی ئابووری چەندین وڵات کردووە کە یەک لەو وڵاتانە ئێرانە.

 

بەپێ ئاماری بڵاوکراوە لەلایەن ئەم دامەزراوە داراییەوە، ڕێژەی گەشەی ئابووری ئێران لەساڵی ۲۰۱۹ دەگاتە ٦%ى ژێر سفر. بەم شێوەیە دابەزینی گەشەی ئابووری ئێران بۆ دووەمین ساڵ درێژەی دەبێت.  ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی ئابووری ئێران لە ساڵی ڕابردوو ، ٤%ى ژێر سفر بووە. بە پێ بەراوردێک لە نێو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران تەنیا وڵاتێکە کە لە ساڵی ۲۰۱۹ ڕێژەی گەشەی ئابووریی نەرێنییە. عێراق و ئیمارات، بەرزترین ئاستی گەشەی ئابوورییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

هەروەها بە پێ ئاماری بڵاوکراوی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژەی هەڵاوسان لە ساڵی ۲۰۱۹ى زایینى، ۳٧%یش تێپەڕ دەکا و دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی ۲٥ ساڵی ڕابردوودا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ۲۰۱۷ و پاش هەڵگرتنی گەمارۆکانى ئەمریکا لەسەر ئێران، ڕێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە کەمتر لە ١٠% بووە. بەڵام پاش دەسپێکردنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران و لە ماوەی یەکساڵدا ڕێژەی هەڵاوسان لە ساڵی  ۲۰۱٨ى زایینى، ڕێژەى ٣٠%ى تێپەڕاند.

ئێران تەنیا وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە کە ڕێژەی هەڵاوسانی دوو ژمارەییە. بەپێ ئاماری بڵاوکراوی ئەم دامەزراوە داراییە، ڕێژەی بێکاری لە ئێران لە ساڵی ۲۰۱۹،  ۱٥% تێپەڕ دەکا. بەم شێوە لە نێو وڵاتانێک لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کە نەوت هەناردە دەکەن، بەرزترین ڕێژەى بێکاری هەیە.

نرخاندنە بەدیهاتووەکان لە دۆخی ئابووری کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ۲۰۱۹، بە پێ کاریگەریی گەمارۆکان بووە. ئێستاش کە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە خراوتە نێو لیستى گرووپە تێرۆریستییە بیانییەکانەوە، کاریگەریی نەرێنی گەمارۆکان زیاتر دەبێت، چونکە سوپای پاسداران باڵی بەهێزی ئابووری ئێرانە و ٤۰%ى بەرهەمهێنانی تێکەڵاوی نەتەوەیی بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ داگیر کردووە.

گەمارۆکانى سەر ئێران