
حەوتوونامەی ئیشپیگێڵ بڵاوی کردۆتەوە کە لاوێکی ٢٩ساڵە بە ناوی فابیان هینتس کە بە ڕەچەڵەک ئاڵمانییە و بۆ ئەنجامدانى خولێکی توێژینەوەیی سەردانی کالیفۆڕنیای کردبوو، توانیویەتی بنکەیەکی مووشەکی دوورهاوێژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ویدیۆی یوتیوب ئاشکرا بکات.
ئەو بنکە مووشەکییە کە لە شاری شاهروود هەڵکەوتووە و لە لایەن حەسەن تارانی موقەدەم (کە بە باوکی گەڵاڵە مووشەکییەکانی ئێران ناسراوە) و یەکێک لە سەردارەکانی سوپای پاسدارانە، بنیاد نراوە. سەردارێک کە لە ساڵی ١٣٩٠ و لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بنکەیەکی تەقەمەنی سوپای پاسداران کوژرا.
شایانی باسە چەندین بیرمەند و شارەزای کاروباری چەک و تەقەمەنی لێکۆڵینەوەکانی ئەو توێژەرە ئاڵمانییەیان پشت ڕاست کردۆتەوە و پێشتریش تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى چەند ناوندى مووشەکى و ئەتۆمى لە پرکى شیانى باکوورى تاران و تازاواى جوانڕۆ و.. ئاشکرا کردبوو.