Skip to main content

ناردنى چەکوچۆڵى کەموێنە لە ئێرانەوە بۆ سوریە!

ناردنى چەکوچۆڵى کەموێنە لە ئێرانەوە بۆ سوریە!
کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت شەڕ لە ناوچەکە هەڵگیرسێنێت!
کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت بە پاڵپشتى هەڵگیرساندنى شەڕ لە نێوان حیزبوڵا دژ بە ئیسرائیل، خۆى دوور بخاتەوە لە مەترسى ڕووخان کە ئێستا لەسەریەتى.
posted onJuly 4, 2018
nocomment

 

سەرچاوەیەک لە نێو سوپاى پاسدارانەوە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت: کۆمارى ئیسلامى بە ڕێژەیەکى بەرچاو چەکوچۆڵى ناردووە بۆ سوریە. بە پێى ڕاپۆرتى سەعات ٤:١٠ خوولەکى پاشنیوەڕۆى چوارشەممە ١٣ى پووشپەڕى هەتاوى، فڕۆکەیەکى باربەرى فارس ئەیر قشم کە سەر بە کۆمەڵەى کۆمپانیاى فڕۆکەوانى ماهانە، لە فڕۆکەخانەى ئیمام خومەینی و بە ڕیجێستەرى EP_FAB  لە جۆرى بوئینگ ٤٧ NOSE CARGOV  کە هەڵگرى مووشەکى نێزیک مەودا و سەکۆى هەڵدان و پێویستییە سەربازییەکان بووە، بەرەو دیمەشق فڕیوە.

بە مەوداى کەمتر لە سەعاتێک، فڕۆکەى کارگو ئەلوشین ـى کۆمپانیاى فڕۆکەوانیی سوریە کە هەڵگرى چەک بووە لە فڕۆکەخانەى میهرئابادى تارانەوە بەرەو دیمەشق ڕۆیشتووە.

فڕۆکە هەڵگرەکە لە ئێرانەوە بەرەو سوریە، N/A  ى نووسیوە کە لە ئاسمانى عێراق و بەتایبەت بەسەر کەربەلا یا باکوورى عێراق بەرەو سوریە دەچێت.

بەدەر لە سەدان ملیۆن دۆلار کە بۆ کڕینى چەک و چۆڵى نێردراو لە ئێرانەوە بۆ سوریە دراوە، کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت پاڵپشتى شەڕێک دەکات لە نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل تا لەم ڕێگەیەوە هزرى گشتى بەرەو دوژمنى مەجازى و شەڕى لادەرانە بەرێت.