Skip to main content

دامەزراندنی هێزی ئینتیزامی لە ژێر چاوەدێری سوپا و بەسیج

تایبەتی ئاڤاتودەی!
AvaToday caption
تایبەتی ئاڤاتودەی!
posted onApril 7, 2019
nocomment

 

ترس لە پشتتێکردنی هێزی ئینتیزامی لە کۆماری ئیسلامی لە کاتی خۆپێشاندانەکان، کۆماری ئیسلامی وا لێکردووە دامەزراندنی هێزی ئینتیزامی لە ژێر چاوەدێری سوپا و بەسیج بێت.

 

لە نامەیەکدا کە جێگری سەرمایەی ئینسانی بەسیجی کەربەلای مازندەران لە ژێر ناوی "وەرگرتن و دامەزرانی بەسیجییەکان لە ناجا" بۆ بەڕێوەبەرانی سەرمایەی ئینسانی بەسیجی ناوچەکانی سەر بە سوپای کەربەلا نوسیویەتی "فەرماندەکانی حەوزە و بنکەکان ئەرکدار کراون بەرامبەر بە ناسینی کەسانی بەسیجی باش بۆ دامەزراندن لە هێزی ئینتیزامی".

لەو نامەیەدا کە نوسخەیەکی دەست تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی کەوتووە، هاتووە "سرنجدان بە نیزیکبوونەوەی جەولەی ڕاهیانی نوور فەرماندەکانی حەوزە و بنکەکان بەرامبەر بە دیتنەوە و ڕێنوێنیکردنی کەسانی خاوەن تایبەتمەندی: بە دین، مەزهەبی، ئیقلابی، زانستی و بەسیجی لە قۆناغی دیپلۆمی دەرەجەداری پیاو هەنگاو بنێن و بیانناسێنن بە فەرماندەیی ئینتیزامی پارێزگای مازندەران".

لە درێژەی نامەی ناردراو بۆ بنکەکانی بەسیج، هاتووە ئەو کەسانە بۆ دامەزران شانسیان زۆرترە و دەبێ لە ڕێزی پێشەوە بن کە زانستی، بەسیجی، وەرزشکار، بنەماڵەی شەهیدان، کەمئەندامان، کەسانی ئازادە و هێزە چەکدارەکان بن.