Skip to main content

پێشمەرگە لە نێو شارى شنۆیە

پێشمەرگە لە نێو شارى شنۆیە
ماوەیەکە حزبی دیموکرات تیمەکانى خستووەتە جووڵە لە نێو ڕۆژهەڵاتى کوردستان!
حدکا لە میراوای شنۆ کۆبونەوەی بۆ خەڵک گرت
posted onJuly 1, 2018
nocomment

پێشمەرگەکانى حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) کە چەند ساڵێکە ڕاسانیان ڕاگەیاندووە و پێشمەرگەکانیان دەبەنەوە نێو ڕۆژهەڵاتى کوردستان و چەندین شەهیدیشیان داوە، شەوی شەممە ٩ی پوشپەڕ لە گەڕەکی میراوای شارى شنۆ کۆبونەوەیان بۆ خەڵکی ئەو شارە ساز کرد.

ئەم حزبە کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە و بە پاڵەپەستۆى کۆمارى ئیسلامى لە لایەن حزبەکانى باشوورەوە ڕێگرییان لێ دەکرێت لەوەى کە پێشمەرگەکانی بنێرێتەوە ڕۆژهەڵات و ژیانی کەمپنشینی هەڵبژاردووە، دەستی کردووە بە چالاکى لە نێو شارەکانى ڕۆژهەڵات و لە چەند رۆژی ڕابردوودا تیمەکانی ئەو حزبە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک پێک هێناوە و چەندین تێکهەڵچوونیان لەگەڵ سوپای پاسداران ئەنجام داوە.