Skip to main content

پارێزبەندی پەڕلەمانی ڕێبەری ئۆپۆزۆسیۆنی ڤەنزوێلا هەڵوەشایەوە

پارێزبەندی پەڕلەمانی ڕێبەری ئۆپۆزۆسیۆنی ڤەنزوێلا هەڵوەشایەوە
AvaToday caption
posted onApril 3, 2019
nocomment

 

سەنای ڤەنزوێلا پارێزبەندی پەڕلەمانی خوان گوایدۆ ڕێبەری دژبەرانی ڤەنزوێلایی هەڵوەشاندەوە. دادگای بەرزی ڤەنزوێلا دوو ڕۆژ پێش خوازیاری لابردنی پارێزبەندی پەڕلەمانی خوان گوایدۆ بوو. بەو هەنگاوە ڕیگەی قۆڵبەستکران و زیندانیکرانی ناوبراو بۆ دەسەڵاتی مادۆرۆ هەموار بوو.

 

شەڕی دەسەڵات لە ڤەنزوێلا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، دوو ڕۆژ دوای داواکاری دادگای بەرزی ڤەنزوێلا لە سەنای ئەو وڵاتە، ئەو دامەزراوەیە پارێزبەندی پەڕلەمانی خوان گوایدۆ، ڕێبەری ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندەوە. سەنای ئەو وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە ١٣ خاکەلێوە بە کۆی دەنگ ئەو بڕیاڕەی دا. دوای ئەو بڕیارە سەرۆکی سەنا ڕایگەیاند بەدواداچوونی دادوەرى بۆ گوایدیۆ دەست پێ دەکات.

مادۆرۆ

ئەندامانی دادگای بەرز و سەنای ئەو وڵاتە لە لایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە داندراون و لە کۆنتڕۆڵی نیکۆلاس مادۆرۆ دان. ئەو دوو دامەزراوە لە سەردەمی هۆگۆ چاڤێزەوە کەوتوونە دەستی دەوڵەت.

خوان گوایدۆش لە کاردانەوە بە بڕیاڕی سەنای ئەو وڵاتە گوتى "گەلی ڤەنزوێلا بڕیاری خۆی داوە و هیچ شتێک ئێمە ناوەستێنێت. بزانین چ کەسێک لە ناو هێزە ئەمنی و نیزامییەکان هەوڵی ڕفاندنی سەرکۆمار دەدات".

پارێزبەندی پەڕلەمانی خوان گوایدۆ تا ئێستا ناوبراوی لە هەوڵەکانی دەزگایی دادوەرى ئەو وڵاتە بۆ قۆڵبەستکردن پاراستبوو. گوایدیۆ نوێنەری پەڕلەمان و ڕێبەری ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتەیە. ئێستا پارێزبەندییە یاساییەکەى گوایدیۆ نەماوە و چالاکی پەڕلەمانی ڤەنزوێلا بە کردەوە ڕاگیراوە.  لە جێگەی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە، سەنا جڵەوەی کاروباری بە ئەستۆوە گرتووە کە بە تەواوی هێزەوە پشتیوانی لە مادۆرۆ دەکات.

خوان