Skip to main content

کاشییەکانى پارکى ساعى لابران تا کچان وێنە و سێڵفیان لەگەڵ نەگرن

وێنەى کچێک لەسەر پلیکانەکانى پارکى ساعى و وێنەى خاتوو کشاوەرزى دیزاینەرى کارە هونەرییەکە
وێنەى کچێک لەسەر پلیکانەکانى پارکى ساعى و وێنەى خاتوو کشاوەرزى دیزاینەرى کارە هونەرییەکە
کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕقى لە جوانییەکانیش دەبێتەوە!
posted onJune 2, 2018
nocomment

 

کەناڵى تێلێگرامى تیترنیوز بڵاوى کردەوە کە کاشیى پلیکانەکانى پارکى ساعى لە تارانى پایتەختى ئێران لێکراونەتەوە. کەناڵەکە باسى لەوە کردووە کە فەرمانبەرانى شارەوانى تاران شەو و بە هێواشى کاشییەکانیان لێ کردوونەتەوە. وەک تیترنیوز بڵاوى کردووەتەوە کە ئەم کارە لەبەر ئەوەیە کچان و کوڕان وێنە و سێڵفى زۆریان لەگەڵ ئەم کاشیانە گرتووە. ئەنجوومەنى شار و شارەوانى تاران ئێستا کە لە نێو دەستى ڕیفۆرمخوازەکاندایە و ئەوان دەبێت وەڵامگۆ بن، کەچى بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

 

ناوى هونەرمەندێک بە ناوى مەرجان کشاوەرزى وەک دیزاینەر و بەڕێوەبەرى ئەم کارە هونەرییەى نێو پارکى ساعى براوە و خاتوو کشاوەرزى لە نێو ئەنیستاگرامەکەیدا و لە چەندین پۆست باسى کاشییەکانى کردووە و لە کاتى تەواوکردنى پڕۆژەکە نووسیویەتى "کارێکى زۆر قورس بوو، بەڵام کۆتاییمان پێ هێنا".

سانسۆڕى گوانى گورگێک کە بووە هۆى گاڵتەپێکردنێکى بێ هەژمارى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى

چەندین کەس باسیان لەوە کردووە کە هۆکارى لێکردنەوەى کاشییەکان، گرتنى وێنە و سێڵفى بێهەژمار بووە لە لایەن سەردانکەرانەوە و بەتایبەت کچان. هەندێک لە هەواڵدەرییەکان و ماڵپەڕە ئێرانییەکان بەدواى ڕووداوەکە کەوتن تا بزانن چۆن ئەمە ڕووى داوە، بەڵام بەڕێوەبەرى پەیوەندییە گشتییەکانى ناوچەى ٦ى شارەوانیی تاران بە درۆخستنەوەى هەواڵەکە، بانگەشەى ئەوەى کرد کە "باوبۆران کاشییەکانى لێ کردوونەتەوە و چینى سەرەوەى کاشییەکان هەڵیداوە. هاووڵاتیانى کۆڵانى یوسف ئابادیش بە گوومانەوە تووشى کێشە بوون و سکاڵایان تۆکار کرد و شارەوانیش هات و کاشییەکانى برد".

 

محەمەد موهەیمەنى لە وێنەگرە بەنێوبانگ و چالاکەکانى ئێران، حەوتووى پێشوو لە ئینستاگرامەکەى خۆى وێنەى سانسۆڕکراوى مەمکى ژنێکى هونەرى مۆزەى موقەدەمى تارانى بڵاو کردەوە. مۆزەى موقەدەمى زانکۆى تاران کە ماڵى موقەدەم و باڵەخانەیەکى جوانى سەردەمى قاجار و هى یەکێک لە دەربارییەکانى ئەودەم بە ناوى محەمەد تەقى خانى ئیحتسابولموڵک بوو.

 

بە بڵاوبوونەوەى هەواڵى لێکردنەوەى کاشیی پلیکانەکانى پارکى ساعى، هەر زوو هاشتاگى پارکى ساعى دانرا و هاووڵاتیان دەستیان بە نووسینى ڕوانگە و ڕەخنە توندەکانیان کرد. سەدەف بانوو لەم بارەوە نووسی: "کاشیی پلیکانەکانى پارکى ساعییان لێ کردنەوە و خراپیان کردن چونکە جوان بوون و خەڵکى وێنەى لەگەڵ دەگرتن! ئاخر چەندە دواکەوتوویی. حکومەت، رقى لە کاشیى پلیکانەکانى پارکێک دەبێتەوە".

 

هاووڵاتییەکى تاران بە لوغز و مەتەڵەکەوە نووسیویەتى "سەرنجڕاکێشییەکەى لەوەدایە کە دەوڵەت دەڵێ باران هاتووە و کاشییەکان لێ بوونەتەوە، دەنا وەها بیر نەکەنەوە کە بە کاشییەک تووشى هاڵۆشى سێکسى دەبنەوە. پێم گوتبن ها، ئێوە کە ئاگاتان لە ئایندە نییە کاشی دەبێتە هۆى هاڵۆشى سێکسى".

 

لە بوارى سانسۆڕ دەبێت ئەوە بیر بخەینەوە کە هەر لەم مانگەى پێشوو دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە بەرنامەیەکى وەرزشیدا گوانى گورگەکەى لۆگۆى یانەى ڕۆماى ئیتالیاى سانسۆڕ کرد و بووە هۆى ئەوەى کە یانەکە کاردانەوەى هەبێت. هەروەها لە سەرەتاى دروستبوونى کۆمارى ئیسلامى ئێرانیشەوە، هەر نیشانە و وێنە و نوێنگەیەک کە بە جۆرێک پەیوەندى بە پەهلەوییەکانەوە هەبووبێت و یا نائیسلامى بووبێت، لە دیوارەکان لێکراوەتەوە و یا خاپوور کراوە، هەروەک شێر و خورشیدەکەى سەر پلیکانەکانى مۆزەى بانکى سپە لە شەقامى سپەى تاران، نێزیک بە مەیدانى تۆپخانە و پەیکەرەکانى شێرى سەر دەرگاى پەڕلەمان کە دواتر گەڕێندرانەوە.