Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى سۆزانیگەرى بە سیستماتیک دەکات

سەدا پێنجى پارەى کچانى سیغەکراو بۆ حەرەمى ئیمام ڕەزا دەبێت
سەدا پێنجى پارەى کچانى سیغەکراو بۆ حەرەمى ئیمام ڕەزا دەبێت
کچانى پاکیزە بە پێى بڕیارى عەلەمولهودا بە ١٠٠ هەزار تمەن پەردەى کچێنییان دەدڕێنرێت
posted onJune 2, 2018
nocomment

 

لە ئێران تا دێت دۆخى ئابوورى خەڵکى ڕوو لە خراپى دەکات، گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا کاریگەریی گەورەى لەسەر سفرەى ماڵەکان هەیە و هەر ئەمەیش واى کردووە دۆخى ئەو وڵاتە تا بێت بەرەو خراپی بڕوات، دۆخێک کە زیاتر لە هەمووان خەڵکى هەژار و نەدار تیایدا زەرەرمەندن.

 

سوودوەرگرتن لەم کەلێنە لە لایەن خودى کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە واى کردووە کە خەڵکى ئێران هەست بە کەرامەتى خۆیان نەکەن، چونکە بەر لە هەر شتێک دەست براوە بۆ ژنان و کچانى ئێران. لە بەیاننامەیەکى فەرمیی سەید ئەحمەد عەلەمولهودا و بە واژووى ئایەتوڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسى بڵاو کراوەتەوە کە ڕێوشوێنەکانى سەرجێی کاتى بە پێى شەریعەتى ئیسلامى (النکاح السنتی) دیارى کراوە.

 

لە بەیاننامەکەدا ڕاستەوخۆ ئەوە دەگوترێت کە خزمەتکردنى ڕێبواران و سەردانکەران کە زۆرینەیان عەرەبن، فەرزە و ئەو فەرزەش لە ڕێگەى کچان و ژنانەوە دەستەبەر دەکرێت، "پارێزگاى قودسى ڕەزەوى، بۆ بەرهەڤکردنى فەزایەکى مەعنەویی کۆمەڵگە و دەستەبەرکردنى دۆخێکى گونجاوى ڕۆحى و ئارامى خەیاڵ بۆ سەردانکەرانى زیارەتى ئیمامى هەشتەم کە چەندین ڕۆژ لە هاوسەرەکەیان دوورن، ناوەندى سیغەى کورتماوە لە نێزیک حەرەمە دەکرێنەوە. لەم ڕاستایەدا داوا لە خوشکانى باکیرە (کچانێک کە پەردەى کچێنییان هەیە) دەکەین کە لە نێوان تەمەنى ١٢ تا ٣٥ ساڵەن، لەم بارەوە هاوکارمان بن. هەر خوشکێک لەسەر بنەماى ڕێککەوتنى ٢ ساڵە کە لەگەڵ پارێزگاى قودسى ڕەزەوى ئەونجامى دەدات، لەسەریەتى کە مانگانە بەلانى کەمەوە نزیکەى ٢٥ ڕۆژ لە زیارەتکەران مارە بکرێت. ماوەى ڕێککەوتننامەکە بەشێک دەبێت لە خزمەتى داواخواز و ماوەى هەر سیغەیەک لە ٥ سەعاتەوە بۆ ١٠ ڕۆژ گۆڕانى بەسەردا دێت."

 

ئەمە بەدەر لەوەى کە لەسەر کچان و ژنان پێویست دەکات ئەم خزمەتە بکەن، لە بەرامبەریشدا بەهایەکى زۆر کەم بۆ ئەو کارە دیارى دەکات کە کەمترە لە ئەو پارەیەى کە کاتى خۆى دەدرایە بەردەیەک. بۆ نمونە سیغەیەکى ٥ سەعاتى بە پەنجا هەزار تمەنە کە دەکاتە یەک کیلۆ گۆشت لە خودى شارى مەشهەد. بە پێى قسەى کۆمەڵناسێکى ئێرانى، ئەمە شکاندنى کەرامەتى خەڵکى ئێران بە گشتى و ژنان و کچانى ئەو وڵاتەیە بەتایبەتى "چونکە پێدانى جەستە بە بەهاى کیلۆ گۆشتێک ناتوانرێت هیچ لێکدانەوەیەکى دیکەى بۆ بکرێت".

 

لە بەیاننامەکەدا بەم شێوەیە بەهاى ماوەى سیغەمان ڕێک خراوە:

▫️ سیغەى ٥ سەعاتى: ٥٠ هەزار تمەن

▫️ سیغەى ١ ڕۆژە: ٧٥ هەزار تمەن

▫️ سیغەى ٢ ڕۆژە: ١٠٠ هەزار تمەن

▫️ سیغەى ٣ ڕۆژە: ١٥٠ هەزار تمەن

▫️ سیغەى لە ٤ ڕۆژ تا ١٠ ڕۆژ: ٣٠٠ هەزار تمەن

 

ئەوەى لە هەموو پرسەکانى ئەم کارە سۆزانیگەرییە خراپتر و جێگەى مەتەڵەکلێدانە، بەهاى دڕینى پەردەى کچێنییە. لە بەیاننامەکەى عەلەمولهودا نرخ بۆ سەرجێی کچانى پاکیزە دیارى کراوە کە "خوشکانێک کە پاکیزەن و بۆ یەکەمجارە سیغە دەکەن، بڕى ١٠٠ هەزار دینار بۆ دڕینى پەردەى کچێنییان وەردەگرن".

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە "پاش هەڵوەشانەوەى ڕێککەوتننامە ٢ ساڵییەکە ئەگەر بێت و تەمەنى خوشەکەکە نەگەیشتبێتە ٣٥ ساڵ، گەر خوازیار بێت دەتوانێت لە نێو لیستى چاوەڕوانانى سیغەدا جێی بکرێتەوە. خوشکان دەبێت سەدا ٥ى بەهاى سیغەکەیان بدەنە حەرەمى ئیمام ڕەزا. داوا لە هەموو خوشکانى دڵخواز دەکەین کە ٢ وێنەى تەواو قەدى خۆیان (بە حیجابی ئیسلامی) و دواهەمین بڕوانامەى پسپۆڕییان و دۆخى پەردەى کچێنییان و لارینەبوونى تەندرووستى تەواوى ڕۆحى و جەستەیی لە ڕێکخراوى تەندرووستى شار و شوێنى نیشتەجێبوونەکەیان بنێرن بۆ ناوونیشانەکە (مەبەستى ئەو ناوونیشانەیە کە لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بڵاو کراوەتەوە)".

 

ئاخر ڕستەى بەیاننامەکە نووسراوە "بۆ خوشکانێکى خوار تەمەن ١٦ ساڵ، پێویستە ڕەزامەندى باوک یا باپیر یا مامیان پێ بێت."