Skip to main content

شەش پاڵێوڕاوی خەڵاتی باشترین وێنەی تایبەت بە هەواڵی ئەمساڵ کێن؟

شەش پاڵێوڕاوی خەڵاتی باشترین وێنەی تایبەت بە هەواڵی ئەمساڵ کێن؟
AvaToday caption
دۆینێ پاڵێوڕاوانی خەڵاتی وۆرڵد پرێس فۆتۆ " وێنەی تایبەت بە هەواڵ" لە ئاستی جیهاندا، ناسێنران.
posted onFebruary 21, 2019
nocomment

 

ئەمساڵ شەست و دووەمین خوولی پێشکەشکردنی خەڵاتی وێنەی هەواڵی دونیا بەڕێوە دەچێت. ئەو ڕێوڕەسمە بە بۆنەی ڕێزلێنانی ئەو وێنەگر و هەوڵنێرانە بەڕێوە دەچێت کە توانیویانە بە وێنە هەواڵییەکانیان کورتەیەک لە ساڵی ڕابڕدوو لە وێنەیەک بگونجێنن یاخود پرسێکی گرنگ بە شێوەیەکی هەرمان تۆمار بکەن.

 

خاڵی جێگەی سرنجی ئەو ساڵ ئەوەیە کە ٣٢%ى پاڵێوڕاوان، وێنەگرانی ژن پێکی دێنن. ژمارەیەک کە بە جیاوازی لەگەڵ ساڵانی ڕابڕدوو واتە ساڵی ٢٠١٨ بیست لەسەد زیادی کردووە. بە گشتی لە هەشت بەشی هەواڵی گشتی، ڕاپۆڕتی تایبەت، شوێنی ژیان، سرووشت، پۆرترە، وەرزش و هەروەها پڕۆژە درێژماوەکان خەڵات دەدرێ بە وێنە هەڵبژێردراوەکان.

هەروەها سەرەڕای دانی خەڵات بە باشترین تەک وێنەی ساڵ، خەڵات دەدرێ بە باشترین چیرۆک وێنە. ناوی براوەکانی ئەو خەڵاتانە ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بڵاو دەکرێنەوە. "وێنە هەواڵی جیهان" دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە کە لە ساڵی ١٩٥٥ لە ئەمستردامی هوڵەند داندراوە و بەڕێوەبەری بەناوبانگترین وێنەی هەواڵی ساڵ بە ئەژمار دێت.

 

وێنە پاڵێوراوەکان بریتین لەو وێنانەی خوارەوە:

وێنەی یەکەم: یانا کە منداڵێکی هێندۆراسییە ولە کاتێکدا سەربازێکی ئەمریکایی لە سەر سنووری ئەو وڵاتە خەریکە دایکی دەپشکنێ، دەگری.

وێنەی دووەم: پێترۆلا شیگۆمبورا، ٣٠ ساڵە و ئەندامی بەشی خەبات دژی ڕاوی نایاسایی لە چالاکی خۆشاردنەوە و خۆ اپۆشیندایە لە پارکێکی تایبەت بە ئاژەڵە دڕندەکان لە فۆندندنوی زیمباوە.

وێنەی سێیەم: چەند پیاو و منداڵێک دوای هێرشی کیمیایی بۆ سەر شیفونیەی سوریە کە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

وێنەی چوارەم: وێنەی ژنێکە کە شەش مانگە دوو گیانە. ئەو ژنە لەو ساڵانەی کە ئەندامی خەباتکارانی فارک بووە پێنج جار منداڵی لەبەر خۆی بردووە بەڵام ئەمجار لە ڕیگەی لەبەرکردنی جلوبەرگى فش، توانییویەتی بۆ ماوەی شەش مانگ دووگیانی خۆی لە فەرماندەی یەکە سەربازییەکانى خۆی بشارێتەوە.

وێنەی پێنجەم: منداڵێکی هەژارە کە خەریکی تێپەڕینە بە پەنای دیوارێک کە وێنەی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی لەری کێشراوە. ئەو وێنە لە شاری بۆل لە کۆماری چاد کێشراوە.

وێنەی شەشەم: لە کاردانەوە بە نادیاربوونی جەمال خاشاقچی، ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی عەرەبستانی پیاوێکی نەناسراو هەوڵ دەدات پێش بە هاتنی ئەو هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسانە بگرێت، لە کاتی گەیشتنی پشکێنەرانی عەرەبستان بۆ کۆنسولگەری ئەو وڵاتە لە ئیستانبووڵ کە بۆ وێنەگرتن ورووژمیان هێنابوو.