Skip to main content

بووژانەوەی گۆلی ورمێ بە پێی بەرنامە ناچێتە پێش

بووژانەوەی گۆلی ورمێ بە پێی بەرنامە ناچێتە پێش
AvaToday caption
سەرۆکی ڕیکخڕاوی ژینگەی ئێران دەڵێ بووژانەوەی گۆلی ورمێ وەدرەنگی کەوتووە و ئەو کارە چەند ساڵ زۆرتر دەخایەنێت.
posted onFebruary 17, 2019
nocomment

 

جێگری سەرکۆمار و سەرۆکی ڕێکخڕاوی ژینگەی ئێران باس لە وەدرەنگێ کەوتنی بەرنامەکانی بووژانەوەی گۆلی ورمێ دەکات و هیوا دەخوازێ ئەو گۆلە لە ساڵەکانی ١٤٠٦ یا ١٤٠٧، دوو یان سێ ساڵ درەنگتر لە وادەی دیارکراو بگاتەوە بە تەرازی ئیکۆلۆژیکی خۆی.

 

عیسا کەلانتەری کە سەرۆکایەتی بووژانەوەی گۆلی ورمێی لەسەر شانە، شەممە ٢٧ ڕێبەندان بە هەواڵدەری ئیلنای گووتووە تەرازی ئیکۆلۆژیکی دیاریکراو بۆ گۆلی ورمێ گەیشتنی بەرزایی ئاوەکەی بۆ ١٢٧٤ میتر لە ئاستی دەریا بە پانتای چوار هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتری چوار گۆشە و بڕی ١٥ هەزار میلیاڕد میتری چوار گۆشە ئاوە.

گۆلێ ورمێ پێش دەستپێبوونی ئەو قەیرانەی تووشی هاتووە لە دەیەی هەشتا شەش هەزار کیلۆمیتری چوارگۆشەی پانتایی هەبوو. دیمەنە ماهوارەییەکان نیشانی دەدەن ئەو گۆلە لە ساڵەکانی سەرەتای دەیەی ٩٠ زیاتر لە ٨٥ لەسەدی پانتای خۆی لە دەست داوە. بەشێکی گەورەی گۆلی ورمێ قوڵایی زۆر کەمە و بە کەمبوونەوەی چەند میتری تەرازی ئاو دەبێتە بە دەشتی خوێ.

حەسەن ڕوحانی لە مانگەکانی دەستپێکی پێکهێنانی دەوڵەتی یازدەیەم، بووژانەوەی گۆلی ورمێی لە ئامانجە سەرەکییەکانی دەوڵەتی خۆی نێودێر کرد. ئەو کاتە تەرزای ئاوی گۆلی ورمێ لە بەشێکی چکۆلەی کە لە قوڵترین بەشەکانییەتی بڕێک لە ١٢٧٠ میتر زیاتر بوو. عیسا کەلانتەری دەڵی دەستپێوەگرتن لە بەشی کشتوکاڵ بە پێی بەرنامەکان نەچووەتە پێش و جێبەجێنەبوونی پڕۆژەکانی وەک  ڕاگواستنی ئاوەڕۆی شارە نزیکەکانی ئەو شارە بووژانەوەی ئەو گۆلەی وەدرەنگێ خستووە.

تەواوی پسپۆڕانى سەربەخۆ و تەنانەت زۆربەی بەرپرسانی دەوڵەتی باوەڕیان وایە وشکەساڵی و کەمبوونەوەی باران بارین ڕۆڵێکی یەکجار کەمی لە یشکبوونی گۆلی ورمێدا گێڕاوە و بەڕیوەبەری خراپ و درووستکردنی بەنداو لە ئاوڕێژە سەرەکییەکانی و هەڵگرتنی زێدە لە ئاستی پێویستی ئاو بۆ کاروباری کشتوکاڵ لە سەرهەڵدانی ئەو قەیرانەدا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە.

گۆلاوى ورمێ

 

بودجەی دیاریکراو بەشت بووژانەوەی گۆلی ورمێ ناکات

یەکێک لە هۆکارەکانی وەدواکەوتنی بووژانەوەی گۆلی ورمێ دابیننەکردنی بودجەی پێویست و تەواوە. سەرۆکی ڕیکخڕاوی ژینگە، مانگی ڕابڕدوو بە ئیلنای گوتبوو بە هۆی ئەو کێشە ماڵیانەی دەوڵەت لەگەڵیان ڕووبەڕوویە لە بودجەی گۆلی ورمێ تەنیا ٤٥ لەسەدی بۆ تەرخان کراوە. سرنجدان بە کەمبوونی بودجە کارەکانی بووژانەوە وەدرەنگێ کەوتوون و بۆ وێنە ئەو ٣٠٠ میلیۆن متری چوارگۆشەی کە وابڕیار بوو لە ئاوی پاڵاوتراوی پاڵاوگە شارییەکانی دەروبەری ئەو گۆلە بچنە ناوی، دوو ساڵ وەدرەنگێ کەوتوون.

کەلانتەری هاوکاری نەکردنی بەڕێوەبەرە خۆجەییەکان و گرنگینەدان بە پەسەندکراوی ساڵی ٩٣ دەستەی دەوڵەتی لەسەر گەشەنەکردنی چالاکییە کشتوکاڵییەکان لە بەستێنی ئاوڕێژی گۆلەکەی بە یەکێکی دیکە هۆکارەکانی وەدرەنگی کەوتنی بووژانەوەی گۆلەکە ناساند. لە درێژەی قسەکانیدا کەلانتەری گووتی وێنە ماهوارەییەکان و لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان دەیسەلمێنن لەو ساڵانەدا ئاستی زەوییە کێڵدراوەکانی وەرمێ ٢٠ هەزار دۆنم زیادی کردووە.

جێگری سەرکۆماری ئێران، پاییزی ساڵی ڕابڕدوو گووتبووی بەو بودجەیەی دەوڵەت بۆ بووژانەوەی گۆلی ورمێی دیاری کردووە شیمانە دەکرێت ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ نەبێت و بە سرنجدان بە هەلوومەرجی ئابووری پێویستە دەوڵەت لە بانکی وڵاتان سێ تا سێ و نیو ملیاڕد تمەن قەرز بکات.

ورمێ لە ئاسمانەوە

 

گەڵاڵەی نازانستی هۆکاری وشکبوونی تاڵاوەکانە

بەڕێوەبەری نازانستی لە قەیراناویبوونەوەی گۆل و تاڵاوەکانی ئێران کە زۆربەیان خەریکە بە یەکجاری وشک دەبن ڕۆڵی سەرەکی هەیە. ڕەزا مووسەوی مشکینی بەڕێوەبەری ئیدارەی ژینگەی پارێزگای قوم دەڵێ بە هۆی کاری نازانستی وەک درووستکردنی بەندئاو و ئەو پڕۆژانەی کە بە نێوی گەشەکردن ئەنجام دراون ، بەشە ئاوی سرووشتییەکان نەماون و تاڵاوەکان خەریکن ویشک دەبن.