Skip to main content

چین گەمارۆی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی خستە سەر ئێران

چینیش گەمارۆی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی خستە سەر ئێران
AvaToday caption
ئۆتۆمبێلسازانی چینی ئێران جێ دەهێڵن
posted onFebruary 17, 2019
nocomment


دواهەمین ئامارێک کە لە دۆخی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران بڵاو دەبێتەوە بە ڕوونی دەری دەخات کۆمپانیا چینییەکان خەریکی پاشەکشێ لە بازاڕی ئۆتۆمبێلى ئێرانن و بە درێژە کێشانی ئەو ڕەوتە دوور نییە لە مانگەکانی داهاتوو شایەتی چوونەدەری چاو بادامییەکان لە ئێران ببین.

 

لە تایبەتیترینی ئەو کۆمپانیا چینیانەی لە ئێران هەن دەتوانین ئاماژە بە "چری" ، "جک" ، "لیفان"،  byd و faw، " جیلی" ، " ئێم جی"، " برلیانس و چانگان" بکەین کە تیراژی هەموویان لە دواهەمین ئاماری ڕاگەیندراو لە ساڵی ٩٧ نیشان لە کەمبوونەوە و لە هێندێک حاڵەتدا بە سفر گەیشتنیان دەدات. بۆ وێنە، کۆمپانیای "چری" کە لە ئێران لە ژێر ناوی بەڕێوەبەرانی ئۆتۆمبێل بەرهەمەکانی دەخاتە بازار، لە مانگی بەفرانباری ئەوساڵدا تەنانەت یەک بەرهەمیشی نەبووە. هەروەها جیلی کە "بەم خۆدرۆ" لە ئێران میوانداری بەرهەمەکانییەتی هیچ بەرهەمێکی لە مانگی بەفرانباردا نەبووە و لیفانیش هەر ئەو بارودۆخەی هەیە.

کۆمپانیاکانی وەک " byd  و جک ڕەوتێکی بەرەو داکشانیان هەبووە و بە پێی ئەو شتانەی دەبیسترێت ، برلیانس و ئیم جی تەمایەکی زۆریان بە مانەوە لە ئێران نییە.