Skip to main content

ڕۆژباش دیکتاتۆر

ڕۆژباش دیکتاتۆر
AvaToday caption
posted onFebruary 11, 2019
nocomment

 

کتێبی کۆمەڵە شێعری ڕۆژباش دیکتاتۆر، کە شیعرەکانى بێهزاد ئەحمەدی شاعیر و ڕۆژنامەنووسی سنەی ڕۆژهەڵاتى کوردستانى لەخۆ گرتووە، لە لایەن دەزگاى چاپ و پەخشى گوتار بڵاو کرانەوە.

ئەم کتێبە کە ١١٣ لاپەڕەیە و لە لایەن ئەو دەزگاى چاپوە خراوەتە نێو پڕۆژەی "شیعری هاوچەرخی کوردی"ـییەوە و دکتۆر ئومێد وەرزەندە مامۆستای زانکۆ، ڕەخنەگر و وەرگێڕ پێشەکی بۆ نووسیوە و کارى دیزان و گرافیکیشى لە لایەن فەردین سادق‌ئەیووبییە بۆ ئەنجام دراوە.

بێهزاد ئەحمەدی سەبارەت بە ناوەرۆکی شیعرەکانییەوە بە ئاژانسى مێهرى گوتووە"ڕۆژباش دیکتاتۆر، وەک یەکەم ئەزموونی بڵاوکراوەی شیعریم، تەوسێکی تاڵە کە ڕووبەڕووی دیکتاتۆریەتی ناخی مرۆڤی کورد و تاکی کۆمەڵگەی ئێمە دەبێتەوە. ئەم کتێبە بۆ من پڕە لە نۆستالۆژیای وشە و هانم دەدات نیگەرانی هەندێ موتیڤی سەرەکیی وەک عەشق، ژن، مەرگ و نیشتمان بم".

ئەحمەدی ئاماژەی بەوەش دا: لەم شیعرانەدا زۆر جار دەکەوێتە ناو گێژەنی زمانی فەلسەفی و فەلسەفەی مەرگەوە، بەڵام دواتر ئەوە تەنیا ئیستاتیکای شیعرە ڕزگاری دەکات.