Skip to main content

٥٦ هەزار پەراوێزنشینی چابەهار مەترسی نەخۆشی تەبی دانگیان لەسەرە

٥٦ هەزار پەراوێزنشینی چابەهار مەترسی نەخۆشی تەبی دانگیان لەسەرە
AvaToday caption
posted onFebruary 10, 2019
nocomment

 

بارانبارینەکانی ڕۆژانی ڕابڕدووی باشوری بەلوچستان و بە تایبەت چابەهار دوای ٣٣٣ ڕۆژ نەبارین، بووە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکی واگیر لە خەڵکی پەراوێزنشێنی ئەو شارە.

 

مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی "تەب دانگ" لە ڕێگەی ئەو مێشەی هەڵگڕی ڤایروسەکەیە کە بە " ئائدس" ناو دەهێنرێت، لە چابەهار بوونی هەیە. دوو لە سەر سێی دانیشتووانى ئەو شارە پەراوێزنشینن و ئەو مێشە زیاتر لە نێو تایەی ماشێنی کۆندا هێلانە دەکات. ئەوە هۆشداری و شا بەیتی قسەکانی ئەم دواییەی محەمەد هادی مەرعەشی جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری بەلوچستان.

بۆ چابەهارێک کە لە حەشیمەتی ١٢٠ هەزاری بە پێی ئەو ئامارانەی هەیە نێوەی زیاتری لە شوێنە نافەرمییەکان دەژین و هەر بە پێی ئامارەکان گەورەترین شوێنی پەراوێزنشینی ئێران بە بەراورد لەگەڵ دانیشتووانى شارێک، ئەو ئامارە یەک جار زۆرە. بە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە مەترسییەکی جیدی بۆ خەڵکی چابەهار و سیستان و بەلوچستان دروست بووە کە دوای ٣٣٣ ڕۆژ باران لە پارێزگاکەیان باریوە.

پەراوێزنشینی چابەهار