Skip to main content

سوپای پاسداران لە ئەمریکای باشوور خەریکی ڕاگواستنی چەک و پارەیە

سوپای پاسداران لە ئەمریکای باشوور خەریکی ڕاگوازتنی چەک و پارەیە
posted onFebruary 10, 2019
nocomment

 

سەرۆکی یەکەی فەرماندەیی باشوری ئەمریکا کە بەرپرسایەتی پارێزگاریکردن لە ئەمریکای ناوەندی و باشوری لەسەر شانە، دەڵێ چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی وەک دەوڵەتێکی یارمەتیدەری تیرۆر لە دونیادا لەو ناوچەیە جێگەی نیگەرانییە.

 

ئەدمیڕاڵ کریگ فالیر، سەرۆکی یەکەی فەرماندەیی باشوری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ ڕیبەندان لە دووتوێی ڕاپۆڕتێکدا گووتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانیکردن لە تیرۆریزمی گەیاندووەتە ئەمریکای باشور و ناوەندی. لەو ڕاپۆڕتەدا کە فەرماندەیی باشوری ئەمریکا خوێندیەوە و وەڵامی سێناتۆرەکانیشی دایەوە، ئاماژەی بە هەڕەشەکانی سەر ئەمریکا لە ئەمریکای باشور کردووە. ڕووسیە، چین، ڤەنزوێلا، ئێران و نیکاراواى نێویان لەو لیستەدا هەیە.

سەرۆکی دەستەی فەرماندەیی ئەمریکا گوتویەتی: کۆماری ئیسلامی پێشتر هێزی خۆی لە ئەمریکای لاتین کەم کردبووەوە، بەڵام جارێکی دیکە دەستی بە جموجۆڵ کردووەتەوە. کۆماری ئیسلامی بەرەی دژایەتی لەگەڵ ئەمریکای لە میدیاکانی ئیسپانیا زۆرتر کردووە و حیزبوڵای لوبنانیش لەو گەمەیەدا چالاکە.

ئەو دەسەڵاتدارە پلە بەرزەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد حیزبوڵای لوبنان کە سەرەکیترین هێزی بەردەستی کۆماری ئیسلامییە، بەشدارە لە ڕاگواستنی چەک و پارە کە سەرچاوەی زۆربەی ئەو پارانە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و سپیکردنەوەی دراوە.

ئادمیڕاڵ فاڵیر گووتیشى "لە خەرمانانی ساڵی ڕابڕدوودا بڕازیل یەکێک لە دەڵاڵە ماڵییەکانی حیزبووڵا لە پاراگواى قۆڵبەست کرد، هەروەها لە ساڵانی ڕابڕدوو چەندین دەڵاڵی ماڵی پێوەندیدار بە تۆڕی حیزبوڵای لوبنان لە پاراگوای، پێڕۆ و بۆلیڤی قۆڵبەست کراون".