Skip to main content

دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی خەڵكی مەهاباد لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە

posted onSeptember 22, 2025
nocomment

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سرووش یووسفزادە خەڵکی مەهاباد، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد، سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو دادگایە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سیامی، ئەو هاووڵاتییەی بە «پڕۆپاگەندە دژ بە حکوومەت» تۆمەتبار کردووە و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاندووە.

سرووش یووسفزادە بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لە ماڵی خۆیان لە مەهاباد دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلی تایبەتی سرووش یووسفزادە و مۆبایلی باوک و براکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ئەو هاووڵاتییە دوای یەک مانگ لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.