
هیوا بەهین
هیوا بەهین، هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان، بە هۆکارێکی نادیار بۆ زیندانی ورمێ گواستراوەتەوە. ئەو ماوەیەک لەمەوبەر بۆ تێپەڕکردنی ٦ مانگ حوکم، چووبووە زیندان بۆکان.
کەسێکی ئاگادار لە دۆخی هیوا بەهین بە ئاڤاتودەی گوت: 10 رۆژ دەبێ دیسانەوە بە هۆکارێکی نادیار هیوایان بردووەتەوە بۆ زیندانی ورمێ و تەنیا لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفونیدا گوتوویەتی لە زیندانی ورمێیە و بۆ لێکۆڵینەوە بردوویانە.
بنەماڵەی هیوا بەهین نیگەرانن دۆسییەی دیکە و تۆمەتی دیکە بۆ هیوا دروست بکەن.
هیوا بەهین پێشتر لە بۆکان دادگایی کرابوو و بە ٦ مانگ زیندان حوکم درابوو و رێکەوتی 26.02.2025 بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی چووبووە زیندانی شاری بۆکان.
هیوا بەهین رۆژی ٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ لە بۆکان دەستگیرکرا. رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، سەرەتا ئەوی بانگ کردبوو و دواتر دەستگیری کردبوو.