
کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن ٢٦ ساڵی بەناوی سەعدی خادمی، خەڵکی گوندی "حاجی عەبدال"ی سەر بە ناوچەی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنووری پێنجوێن کەوتر ژێر بارهەڵگرێک و گیانی لەدەستدا.
رووداەکە ڕۆژی هەینی ٣ی ڕەشەممە لە گوندی سەریستان سەر بە بەشی گەرمكی شارۆچكەی پێنجوین لە هەرێمی کوردستاندا روویداوە و بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و ئەو کۆڵبەرە گەنجەش کەوتووەتە ژێری.
ڕووداوەکە دیسانەوە سەرنجی خستەوە سەر دۆخی نالەباری کۆڵبەران، ئەو کەسانەی بەهۆی قەیرانی ئابووری و نەبوونی دەرفەتی کارەوە، ڕوودەکەنە کاری کۆڵبەری کە پڕە لە مەترسی و ئاستەنگ.
سەرەڕای مەترسییەکانی ڕێگاوبان و ڕووداوەکان، کۆڵبەران ڕووبەڕووی مەترسیی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیش دەبنەوە و لە زۆر حاڵەتدا بووەنتە هۆی برینداربوون و گیانلەدەستدانیان.
بەگوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٤٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نێوان پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان بوونەتە قوربانی ڕووداوگەلی جۆراوجۆر و لە ئەنجامدا ٥٩ کۆڵبەر کۆچی دواییان کردووە و ٢٨٦ کۆڵبەری تریش برینداربوون.