Skip to main content

سوپای ئیسرائیل: ڕێگە نادەین ئێران چەک بۆ حیزبوڵڵا بنێرێت

سوپای ئیسرائیل: ڕێگە نادەین ئێران چەک بۆ حیزبوڵڵا بنێرێت
posted onSeptember 28, 2024
nocomment

سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ڕێگە نادات کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەیرووتەوە چەک بۆ گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای لوبنان بگوازێتەوە.

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە نادەین چەک بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا بگوازرێتەوە".

ئەو هەروەها وتی: "ئێمە ئاگاداری ناردنی چەکی ئێرانین بۆ حیزبوڵڵا و هەوڵەکانی گواستنەوەیان پووچەڵ دەکەینەوە. لە ئێستادا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دەوریە فڕۆکەخانەی بەیرووت دەدەن".

ناوبراو جەختیشی کردەوە: "ڕێگا نادەین فڕۆکەکانی هەڵگری چەک لە فڕۆکەخانەی مەدەنیی بەیرووت بنیشنەوە".

ئێوارەی هەینی، شەشی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزی بەرگری ئیسرائیل له هێرشێکی سامناک توانی حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵلا له نێو ببات.