Skip to main content

سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ورمێ دەستگیرکرا

سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ورمێ دەستگیرکرا
ڕەسمێک له محەممەد حەزرەتپوور
دەسەڵاتدارانی ئێران، جار به جار هەندێک له بەرپرسانی ئاست نزمی حکومەتەکەیان به تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر دەکەن تاکو بیری گشتی خەڵک چەواشه بکەن
posted onAugust 10, 2024
nocomment

سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ورمێ دەستگیرکرا. سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگاکە دەڵێت، لە "یەکێک لە شارەکانی باکووری ئێران خۆی شاردبووەوە."

ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، محەممەد حەزرەتپوور، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ورمێ، کە پێشتر بە تۆمەتی گەندەڵی سزای ٢٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو، دەستگیرکرا.

ناسر عەتەباتی گوتی، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی محەممەد حەزرەتپوور کراون، بریتین لە گەندەڵی، خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی و رێگەگرتن لە جێبەجێکردنی یاسا.

بە گوتەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگاکە، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ورمێ لە یەکێک لە شارەکانی باکووری ئێران خۆی شاردبووەوە، بەڵام ''بە هاوئاهەنگیی ناوەندە ئەمنییەکان شوێنەکەی دۆزرایەوە و دوای دەستگیرکردنی، گوێزرایەوە بۆ زیندان.''

جگە لەو بڕیارەی تایبەت بە سەرۆکی شارەوانی ورمێ، ٨٠ کەسی دیکە لە بەرپرسان و کارمەندانی شارەوانی و هەروەها پێنج کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠یش دەستگیر کران، ئەوەش بە تۆمەتی گەندەڵی.

جێگای ئاماژەیه دەسەڵاتدارانی ئێران، جار به جار هەندێک له بەرپرسانی ئاست نزمی حکومەتەکەیان به تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر دەکەن تاکو بیری گشتی خەڵک چەواشه بکەن و وا نیشان بدەن که حکومەتی ئیسلامی دژی گەندەڵیییه بەڵام ڕاستییەکه ئەوەیه ناوکی حکومەتی ئیسلامی به درۆ و گەندەڵی و دزی بڕاوه و ئەو گەندەڵییانەی ئاشکرا دەکرن تەنیا ڕێژەیەکی زۆر بچووکه.