Skip to main content

خەڵکی ئێران پاشماوەى گۆشت و مریشک دەکڕن

خەڵکی ئێران پاشماوەى گۆشت و مریشک دەکڕن
بە هۆی گرانبوونی نرخی گۆشت و مریشک، خەڵکی ئێران ڕووی لە کڕینی جەرگ و دڵ و پاشماوەی گۆشت کردووە.
posted onFebruary 2, 2019
nocomment

 

فاتمە سەفەری هەواڵنێری ڕۆژنامەی شەهروەندی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا نوسیویەتی بە نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی یەک کیلۆ گۆشتی سور و کیلۆی ١٤ هەزار تمەن بوونی مریشک خەڵک ڕوویان لە کڕینی دڵ و جەرگ و سیقەتۆرەی مریشک کردووە. لە لایەکی دیکە پاشماوەی گۆشتی سوور کە چەند کوتە ئیسکی پاکەتکراوە و بە ٧ هەزار تمەن دەفرۆشرێت چەند ڕۆژە بۆتە هۆی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران.

مەهدی یوسف خانی، سەرۆکی یەکیەتی فرۆشیارانی مریشک و ماسی بە ڕۆژنامەی شەهروەندی گوتووە: فرۆشتنی جەرگی مریشک و سیکەتۆرە زیادی کردووە و زۆربەی خەڵک بە کڕینی جەرگ و سیکەتۆرە و لە چەرخدانیان لە بری گۆشتی چەرخکراو کەڵکیان لێ وەردەگرن.