Skip to main content

ڕافائیل گرووسی: یەدەگی یۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامی لە زیادبووندایە

ڕافائیل گرووسی: یەدەگی یۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامی لە زیادبووندایە
posted onJune 4, 2024
nocomment

ڕافائێل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، جەختی لەوە کردەوە کە زیادبوونی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتێکی پێشکەش بە ئەندامانی دەستەی پارێزگاران کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوەش کرد کە زانیارییەکانی ئەو دەزگایە سەبارەت بە بەرهەمهێنانی سانتریفیوژ و ژمارەی هەڵگیراوەکانیان، ڕۆتۆر و بلۆوەرەکانی سانتریفیوژەکان، ئاوی قورس و چڕکراوی کانزای یۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامی شکاوە.

گرووسی بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی زیاتر بۆ بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی لەبەردەستدا نەبووە، جەختی لەوە کردەوە کە "ڕوونکردنەوە تەکنیکییە ڕەواکان" سەبارەت زەڕاتی یۆرانیۆم کە لە وەرامین و تۆرقوزاباد دۆزراونەتەوە، نەخراوەتەڕوو.

ناوبراو لە وتارەکەیدا خوازیاری کارلێکی جیددی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ پێشنیارە تایبەتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوو.