Skip to main content

هەوڵی خۆكوژیی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ

هەوڵی خۆكوژیی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ
AvaToday caption
posted onMay 29, 2024
nocomment

گوشار و ئەشکەنجە وا تەنگی له شەهرام کازمیان، بەندکراوی سیاسی و چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، هەڵچنیبوو که ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، بریاری دا کوتایی به ژیانی بهێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، شەهرام کازمیان دوای لێدانی لەلایەن هێزەکانی بەندیخانەی ورمێوە، لە حەمامی بەندی زیندانییانی سیاسی هەوڵی دا کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت، کە هاوبەندییەکانی وە فریا کەوتوون و لە مردن ڕزگارییان کرد.

سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی باسی ئەوه دەکات کە شەهرام کازمیان، بەدەست نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراوەوە دەناڵێنێت و مانگێک پێش ئێستا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کراوەتەوە.

شەهرام کازمیان ڕۆژی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەم شارە دەسبەسەر و پاش ٢٧ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

ناوبراو بە تۆمەتی "چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزام" و "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم" حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.