Skip to main content

هەولێر و سلێمانی بە تەواوەتی لە یەک دابڕان

هەولێر و سلێمانی بە تەواوەتی لە یەک دابڕان
وێنەیەک له پەککەوتنی جمووجۆڵی بازرگانی له نێوان هەولێر-سلێمانی
posted onMay 15, 2024
nocomment

خەڵکی گوندەکانی بەر ڕێگای هەولێر- سلێمانی له درێژەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هەموو ڕێگاکانی هاتووچۆی نێوان ئەم دوو شارەیان داخستووه و دەڵین ڕۆژ نییه به هۆی هاتووچۆی بارهەڵگر و تانکره نەوتییەکان ئازیزێکیان نەکوژرێیت و حکومەت دەبێت چارەسەری خراپی ڕیگاکان بکات.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، شەوی ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، خەڵکی ناڕازی رێگەی "سکتان"یان داخست. ئەمه تاکە رێگەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بوو لەنێوان هەولێر-سلێمانی.

دانیشتووانی ئگوندی کاموسەک و چەند گوندێکی دیکەی بالیسان رێگەی سکتانیان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخستووە و رێگە نادەن هیچ بارهەڵگرێک بەسەر رێگەکەدا تێپەڕێت. دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لە شەوی رابردووەوە بە شۆفڵ گڵیان لەسەر جادەکه رۆکردووە و بێجگه له بارهەڵگر و تانکر ئیزن به هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی دیکه دەدەن.

ئەمه له حاڵێکدایه که پێشتر، رێگەی کۆیە- کەرکووک- سماقووڵی و بالیسان له لایەن شارۆمەندانی ناڕازی داخرابوو و ڕێگای سکتان تاکه ڕیگا بوو بۆ درێژەدانی جمووجۆڵی بازرگانی له نێوان سلێمانی-هەولێر.

 هەروەها ڕووداو له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه بەوە دەکات که دانیشتووانی سەرجەم گوندەکانی سەر ئەو رێگایانە دەڵێن، بەهۆی خراپیی رێگەوبان و تێکچوونیان بەهۆی هاتووچۆی تانکەر و بارهەڵگرەکان، رێگە بە هاتووچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانە نادەن.