Skip to main content

ئازاد ئەمینی به سێ ساڵ زیندان مەحکوم کرا

ئازاد ئەمینی به سێ ساڵ زیندان مەحکوم کرا
ئازاد ئەمینی چالاکی کوردی سەقزی
کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن له هەر جۆره سەرهەڵدانێک گوشارەکان بۆ سەر ئازادیخوانی چڕتر کردووه
posted onFebruary 13, 2024
nocomment

بەپێی هەوڵی گەیشتووه به ئاواتودەی، ئازاد ئەمینی، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کولتوری "هیوای زانست" و ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی "ژیانی سەوز"ی سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی "بەشداری لە پێکهێنانی باند و گروپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئازاد ئەمینی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە زێدەکەی خۆی لە گوندی"هێجانان" دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سەقز و دوای یەک ڕۆژیش لەوێوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە.

ناوبراو دوای ٣٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٩٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیه، کۆماری ئیسلامی که هەست به کوتایی ژیانی خۆی دەکات، له هیچ کردەوەیەکی دژه مروویی بۆ سەرکوت کردنی نەتەوەی کورد دریخ ناکات.

هەر لەم پەیوەندییه‌دا و به‌پێی راپورتی پێشووی ئاواتودەی، حەوت کەس له دەستبەسەرکراوانی سەقزی له ماوەی ڕۆژانی پێشوودا تەنیا به بیانووی چالاکی کەلتوری به زیندانی مەحکوم کراون. هیوا جیهانی، شێرکۆ حەجازی، هیوا تاتائی، سەفا عائیلی، موحەمەد ئازاد ئەمینی، سەمیرا ئەحمەدی و ئومید موقەدەس، له دادگایەکی نەمایشی به سەروکایەتی دادوەر جواد موستەفایی به زیندان و دانی پاره مەحکوم کران.