Skip to main content

ژیانە خۆشەکەى ئاغازادەکان بووەتە سوژەی واشنتۆن پۆست

ژیانە خۆشەکەى ئاغازادەکان بووەتە سوژەی واشنتۆن پۆست
posted onJanuary 19, 2019
nocomment

 

لاوانی دەوڵەمەند و ئاغازادەکانى ئێران خەریکى سەیر و سەفا و سەفەرى پڕتێچوون، بۆیە سەفەر و میواندارییە گەورە و بریقەدارەکانى ئەم منداڵە بەرپرس و دەوڵەمەندانەى ئێران بووەتە سوژەی ڕاپۆڕتێکی واشنتۆن پۆست.

 

لە کاتێکدا کە ئەمریکا لە ڕووى ئابوورییەوە گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر کۆمارى ئیسلامى، لە بەرامبەردا تەخشان پەخشانی سامانی ئێران لە لایەن کوڕی بەرپرسانی دەسەڵاتى ئێرانەوە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی گشتی خەڵ. واشنتۆن پۆست نووسیویەتی: ئەو لاوانە لەگەڵ دەوڵەت پەیوەندییان هەیە و بەو سەروەتە زۆرەی هەیانە بە ئۆتۆمبێلى مۆدێل بەرز لە هۆتێلی چاوگر و ئەستێرەدا و لە شەقامەکانی تاران ڕۆژانە خەریکی خۆشگوزەرانین و لە لایەن دەسەڵاتیشەوە بورسیەی خوێندنیان پێ دەدرێت و بە ئارەزووى خۆیان سەفەر دەکەن".

لە درێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە: بەڵام ڕێژەیەکی کەم لە لاوانی ئاسایی ئێرانی سەرنجدان بە چوونە سەری تێچووەکان و کەمبوونەوەی توانایی ماڵی، ناتوانن ژیانێکى ئاسایی بۆ خۆشیان دەستەبەر بکەن.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، خەڵکی ئێران دەستی کردووە بە باسکردنی ئەو نایەکسانییە و فەرهەنگی ئاغازادەبوونەى نێو وڵاتەکەیان.لە ڕاپۆڕتەکەدا واشنتۆن پۆست ئاماژەی بە بەشێک لە خۆنواندنەکانی کوڕە بەرپرسانی ئێرانی کراوە کە هەواڵدەری سوپا " فارس" خۆی بواردووە لە هێنانی نێوی زۆربەیان و بەشێکی بە هەڵبژڕادە بڵاو کردووەتەوە.