![ند پرایس: «سەیفولعەدل» ڕێبەری ئەلقاعیدە، لە ئێرانە](/sites/default/files/2023-02/photo_2023-02-18_12-17-36.jpg)
AvaToday caption
ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی چوارشەممە لە واشنتۆن ڕایگەیاند "سیف العدل" ڕێبەری نوێ گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، ئێستا لە ئێرانە.
▫️ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سەیفولعەدلی میسری، جێگرەوەی یەیمەن ئەلزواهیری دەرکردەی کوژراوی ئەلقاعیدە، لە ئێران نیشتەجێیە.
▫️وتەبێژی ئەمریکاش ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند :" لێکۆڵینەوەکانی ئێمە هەمان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێکەوتووەتەوە و بۆمان سەلمێندراوە سەیفولعەدل لە ئێران نیشتەجێیە و کۆماری ئیسلامی پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئەم تیرۆریستە دەکات.