
AvaToday caption
سوهەیلا حیجاب بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندی ژنانی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان، پاش بەرەوخراپترچوونی دۆخی تەندرووستی گەیێنرایە نەخۆشخانە.
سوهەیلا حیجاب پێشتر لە بەندیخانەدا تووشی کۆڕۆنا بووبوو و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بە هۆی نەبوونی پزێشکی چارەسەر بێهداری ئەم بەندیخانەیە داخراوە و هیچ پێڕاگەیشتنێکی بۆ بەندکراوان نییە.
دەوترێت لە کاتی گواستنەوەی سوهەیلا حیجاب بۆ نەخۆشخانە، بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسییە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چۆنیەتی دۆخی تەندروستی کچەکەیان نییە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بنەماڵە و دۆستانی ناوبراو.