Skip to main content

ئامادەباشی ئیتلاعاتی ناجا بۆ سەرکۆتکردنی مامۆستایانی ئێران

ئامادەباشی ئیتلاعاتی ناجا بۆ سەرکۆتکردنی مامۆستایانی ئێران
posted onFebruary 24, 2022
nocomment

پاش کۆبوونەوەی یاسایی و مافخوازانەی فەرهەنگیان و مامۆستایانی ڕەنجدەر لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران لەمەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە وادەی درۆی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و جێبەجێنەکردنی داواکارییە ڕەواکانیان ، ئیتلاعاتی ناجا وەکوو بەرپرسی ناسینەوە و سەرکۆتی مامۆستایانی ناڕازی لە لایەن دەسەڵآتەوە هەڵبژێرا..

 به پێی ڕاپۆرتی ئاڤاتودەی، هەر لەم بارەیەوە شورای ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکۆتکردنی ناڕەزایەتییەکان ، دەستوور و فەرمانی تایبەتی بە ئیتڵاعاتی ناجا کردووە هەتاکوو پێڕەوی بکەن..

لەم فەرمانە کە چەمکەکەی بە دەستی ئاڤاتودەی گەیشتووە، ئیتلاعاتی ناجا دەبێت تەکەز و سەرنجێکی تایبەت بخاتە سەر کۆمەڵەی مامۆستایان لە پارێزگا جیاوازەکان بە تایبەت کوردستان، ئازەربایجانی شەرقی، فارس، سیستان و بەلووچستان و گولستان و ڕێبەرەکانی ئەم کۆبوونەوانە بناسێت و دەستبەسەریان بکات..

هەروەتر ئیتڵآعآتی ناجا ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە و بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ناردووە و تیایدا نووسیویەتی: تا ئیستا لە ٣٠ پارێزگا و ١٠٧ شار کۆبوونەوەی فەرهەنگیان بەڕێوەچووە کە هێزی ئینتزامی ٢١٠ کەس لە ڕێبەرەکانی ئەم کۆبوونەوەیان ناسیوەتەوە و ١١ کەسیان دەستبەسەر کراون.