Skip to main content

لە پێنج کاتژمێر پاش هێرشەکەى ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین.. بازاڕى وزە و خۆراک و بۆرسەى دونیا چى لێ دێت؟!

لە پێنج کاتژمێر پاش هێرشەکەى ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین.. بازاڕى وزە و خۆراک و بۆرسەى دونیا چى لێ دێت؟!
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2022
nocomment

🌐  شیکردنەوەى ژوورى ئابوورى ئاڤاتودەی

 

▪️لە پاش هێرشەکەى ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین.. بازاڕى نەوت و گازى سرووشتى و زێڕ و کانزا بەهادارەکان چى لێ هات؟!!

▫️دروستبوونى جەنگ یا خود سەرهەڵدانى هەر قەیرانێکى سەربازى و ئاسایشى لە دونیا، هۆکارێکى سەرەکین بۆ گۆڕانکاری لە بەهاى کانزا و سووتەمەنى لە دونیا.

▫️بە دروستبوونى قەیرانى ئۆکراین و بە هێرشى ڕوسیە بۆ سەر ئەو وڵاتە، کاریگەرییەکان لەسەر بازاڕى وزە خێرا دەرکەوت.

▫️لە دواى هێرشەکەى ئەمڕۆ بەیانى ئێستا،نرخى نەوت نزیکەى ٦.٥% بەرز بووەتەوە.

▫️بە جۆرێک کە لە دواى کۆتاییەکانى ٢٠١٤ى زایینییەوە، یەکەم جارە نرخى نەوتى برێنت دەگاتە ئاستەکانى سەروو ١٠٠ دۆلار.

▫️لەگەڵ دەستپێکى هێرشەکە، بەهاى نەوت گەیشتە سەروو ١٠٢ دۆلارى ئەمریکى بۆ هەر بەرمیلێک نەوتى خاو.

▫️سەبارەت بە گازى سرووشتى، لەبەر ئەوەى ڕوسیە یەک لە گەورەترین دابینکەرى گازى سرووشتى ئەوروپا و جیهانە، هەروەها ▫️ئۆکراین دەروازەى گەیشتنى ئەو گازە سروشتیەیە بە ئەوروپا، بە هێرشەکەى ڕوسیە بەهاى گازى سرووشتى بەرز بووەوە بە ڕێژەى ٦.٢%، واتە لە دواى هێرشەکەى ڕوسیە، ڕێژەکەى لە ٤.٥% بەرز بووەوە بۆ ٤.٨٥% دۆلار بۆ هەر مەترێک چوارگۆشە.

▫️هەروەها ئەوروپا ٤٣%ى گازە سروشتییەکەى لە ڕوسیە هاوردە دەکات، هەر بۆیە زۆر شەرمنانە هەڵوێست دەنوێنێت بەرامبەر داگیرکارییەکەى ڕوسییە!

▫️ئەمریکاش تاوەکو ئێستا لە هەوڵدایە جێگرەوەیەک بۆ ئەو گازەى کە لە ڕوسیاوە دەچێتە ئەوروپا، بدۆزێتەوە.

 

▪️بازاڕى خواردن لە جیهان دواى هێرشەکەى ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین چى لێ دێت؟!

▫️دروستبوونى شەڕ هۆکارێکە بۆ دروستبوونى ناهاوسەنگى لە خواست و خستنەڕوو لە بازاڕی جیهان.

بە جۆرێک خەڵک لەبەر دڵەڕاوکێ و ترس و قاتوقڕی، پەنا بۆ شتکڕین دەبەن و ڕوو لە مارکێتەکان دەکەن تا یەدەگى خۆراکیان زیاد بکەن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونى ناهاوسەنگى لە خواست و خستنەڕوو.

▫️ بەم هۆیەوە نرخى خۆراک لە بازاڕە جیهانییەکان بەرز دەبێتەوە و دواى هێرشەکەى ڕوسیاش بەرز بووەتەوە.

بە جۆرێک بەهاى شەکر ١.٤% بەرز بووەتەوە، ڕۆن ٥% بەرز بووەتەوە، شیر ٢.٩% بەرز بووەتەوە، نرخى گەنک ٥.٦% بەرز بووەتەوە.

▫️ ئەمانە هەمووى پێمان دەڵێن گرانى لە ڕێگەدایە!

 

▪️ دواى هێرشەکەى ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین بۆرسەى وڵاتە گەورەکان چى لێ هات؟!

▫️هێرشەکەى ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین لاى زۆربەى خەڵک وا لێک دەدرێتەوە کە کاریگەرییە نەرنییەکەى تەنیا لەسەر بازاڕى دارایی ڕوسیە دروست دەکات.

▫️بەڵام ئەمە ڕاست نییە، چونکە ڕوسیە چەندە زەرەرمەند بێت، ئەوا بازاڕە داراییەکانى ئەوروپا و ئەمریکاش هاوشێوە زەرەرمەند دەبن.

▫️بۆ نمونە بۆرسەى (FTSE)ی لەندەنی ٩٦.٣% خاڵى لە دەست داوە. بۆرسەى (DOW J)ی ئەمریکى کە یەکێکە لە گەورترین بورسەکانى ئەمریکا، ٤٦٤.٨% خاڵى لە دەست داوە. بۆرسەى (DAX)ى ئەڵمانى، ٥٠٢% خاڵى لە دەست داوە. بۆرسەى (NIKKEI)ى ژاپۆنى ٤٧٨ % خاڵى لە دەست داوە. بۆرسەى (NDIQ) کە دووەم گەورەترین بۆرسەى تەکنەلۆجی ئەمریکایە، ٠.٧٨% خاڵى لە دەست داوە.

▫️هاوکات بۆرسەى ڕوسیە ١٣٠٠ خاڵ دابەزیوە، لە کاتێکدا سەرجەم بۆرسەکانى سەرەوە، چەند هێندەى بۆریەى ڕوسیا گەورەتر و کۆمپانیاى زەبەلاحى تێدایە.

 

@avatodaykurdi