Skip to main content

ئامارى خۆکوژى لە ئێران لە هەڵکشاندایە

ئامارى خۆکوژى لە ئێران لە هەڵکشاندایە
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2022
nocomment

سەید حەسەن موسەوی چلیک، سەرۆکى ئەنجومەنى هاوکارى کۆمەڵایەتى کۆمارى ئیسلامى باسى لەوە کردووە کە کە "بە پێى ڕاپۆرتى پزیشکى دادوەرى، ئامارى خۆکوژى لە ئێران هەڵکشاوە و لە هەر ١٠٠ کەس ٦/٢ کەس خۆى دەکوژێت و ئەم ئامارەش لە دەیەى ڕابردوو ٥/٢ بووە".

 

نێوەنجى خۆکوشتن لە وڵاتانى دونیا، ١٢ تا ١٤ کەسە. بە پێى ئامارى ٦/٢ى خۆکوژى لە ئێران، ئامارەکە نیوەى ئامارى نێوەنجى دونیایە کە ئەمەش ڕێژەیەکى زۆرە چونکە خۆکوژى لە ئێران کەمتر بووەو  ئێستا لە هەڵکشاندایە.

بە زۆرى خوکوژى لە نێو ژنان زیاترە لە خۆکوژى لە نێو پیاوان و ئەوەى جێگەى نیگەرانییە سوودوەرگرتنە لە شێوازەکانى خۆکوژى کە هەتا دێت توندتر دەبن وەک خۆهەڵواسین بە پەت و خۆفڕێدان لە بەرزاییەوە و سوودوەرگرتن لە چەکى گەرم و ئەم ڕێگایانە لە ئێران هەتا دێت زیاتر دەبن و خراپتر دەبن.

بە پێى ئامارى بڵاوبووەوە لە لایەن پزیشکى یاسایی لە ٢٣ بۆ ٢٥%ى خەڵکى کێشەى دەروونیان هەیە و ئەمەش هۆکارە بۆ زیاتربوونى ئامارى خۆکوژى.

بەشێکى زۆرى ئەم خۆکوژیانە و هەڵکشانى ئامارى خۆکوژى بۆ کۆمارى ئیسلامى دەگەڕێتەوە کە بازنەکانى ئازادى لە ئێران بەرتەسکتر کردووەتەوە و هۆکارە بۆ زیاتربوونى گەندەڵى و دیزنى پارە لە لایەن ئاخوند و دەسەڵاتدارەکان و هەڵکشانى هێڵى هەژارى لە نێو گەلانى ئێران.