Skip to main content

عەلى ئەنسارى، دروستکەرى مەزگەوت لە تاران و دیسکۆ لە فڕانکفۆڕت

عەلى ئەنسارى، دروستکەرى مەزگەوت لە تاران و دیسکۆ لە فڕانکفۆڕت
ئاڤاتودەى چالاکى مۆرە دەستڕۆیشتووەکانى بەیتى ئایەتوڵا عەلى خامنەیی ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى بڵاو دەکاتەوە
posted onDecember 25, 2018
nocomment

عەلى ئەنسارى خاوەنى بانکى ئایندە (تات ـى کۆن) و لە بڕواپێکراوانى بەیتى عەلى خامنەیی ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى، بە سوودوەرگرتن لە شوێن و پلەکەى لە ڕێژیم، نە تەنیا مووڵکێکى زۆر و هۆتێڵ و کۆمەڵەیەکى بازرگانى زۆرى بەدەست هێناوە، بەڵکو بە پێچەوانەى ڕووکار و بنەماى ئیسلامى خودى ئێرانیش، خەریکى دامەزراندنى کابارە و دیسکۆى لوکسە لە ئەوروپا.
 
بە پێى بەڵگە دەستکەوتووەکانى ئاڤاتودەى، عەلى ئەنسارى لە درێژەى کڕینى موڵک و خانووبەرەکانى لە دەرەوەى وڵات، هۆتێلى کۆمپینسکى کە گرووپێکى گەورەى ٩ ڕێستۆرانت و باڕییە لە لە فڕانکفۆرتى ئەڵمانیا، کڕیووە. ئەم هۆتێلە بە ٢٠٠٠ مەتر ژێرخانەوە، ٢٢٥ ژوور و بەشگەلى جیا و گۆلاوێک و پارکێکى تایبەتى تێدایە کە لە نزیک فڕۆکەخانەى فڕانکفۆرت هەڵکەوتووە.

هۆتێلى کۆمپینسکى  بە بەهاى زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ و بە ئامانجى شاردنەوەى ماڵیات و بەرگرتن لە ئاشکرابوونى، ناسنامەکەى بە ناوى کۆمەڵە کۆمپانیایەکەوە کراوە بە ناوى ئالاسکۆ کە بەڵگەکانى لە سێنت کیتس ـى ئەمریکاى باشوور تۆمار کراون و کۆمپانیاى ئالاسکۆ خۆى سەر بە کۆمپانیایەکى دیکەیە بە ناوى زیبا کە ئەویش هەر لەوێ تۆمار کراوە.

خاڵى جێگەى سەرنج ئەوەیە کە هۆتێلەکە ڕێستۆرانتێکى تایبەتى هەیە کە لە بەشێکى باڵەخانەیەکى مێژوویی هەڵکەوتووە کە ئەگەر سەیرى ناوونیشانەکەتان کردبێت، بە موشتەرییەکان دەڵێت "ئێمە سێکسیترین ئەتمۆسفێرى فڕانکفۆرتمان بۆ ئێوە دابین کردووە".

ئەم هۆتێلە ڕێستۆرانێکى هەیە کە بۆ ڕێکلامەکەى نووسراوە "ئێمە زۆرترین جۆرى شەراب لە فڕانکفۆرتمان هەیە". ڕێستۆرانتى ESSTISCH  واتە هیچ کەس لە جۆرى شەراب ناتوانێت کێبەرکێ لەگەڵ ئێمە بکات.

عەلى ئەنسارى کە لە نێو حیزبوڵاییەکانى بەیتى خامنەیی کەسێکى دیندار بووە و مزگەوتى دروست کردووە کەچى ئێستا لە ئەڵمانیا دیسکۆباڕى تایبەت بە ژنانى لەشفرۆشى هەیە کە ناوى (TORSCHAENKE)ـە.

ساخت مسجد در تهران، کابارە در فرانکفورت توسط معتمد خامنەای