Skip to main content

بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپا داوا لە میلیشیاکانی عێراق دەکا هێرش بکەنە سەر ئەمریکییەکان

بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپا داوا لە میلیشیاکانی عێراق دەکا هێرش بکەنە سەر ئەمریکییەکان
AvaToday caption
posted onJuly 14, 2021
nocomment

حوسێن تائیب، بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای تیرۆریستى پاسداران لە سەردانێکی بۆ عێراق، داوا لە میلیشیا  شێعییەکانى عێراق و نزیک لە کۆماری ئیسلامی دەکا کە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریە چڕتر بکەنەوە.

 

هەواڵدەریی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە بە پێی زانیارییەکانی سێ سەرچاوەی سەربازیی و دوو سەرچاوەی ئەمنی، حوسێن تائیبى بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، حەوتووی ڕابردوو لە سەردانێک هاتووەتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی گفتوگۆ و کۆبوونەوەی هەبووە، سەرەڕای ئەویکە داوای لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە هێرش بکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا، گوتووشیەتی "هێرشەکان بە ئەستۆ مەگرن و بە میدیایی مەکەن".

فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی کە ئاگاداری دانیشتنەکانی حەشدی شەعبی و تائیب بووە، بە هەواڵدەریی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە "لەو کۆبوونەوە بڕیار دراوە هێرش بکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە هەردوو وڵاتى عێراق و سووریە". بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کۆماری ئیسلامی میلیشیاکانی لە عێراق وەک کارتێکی گوشار بۆ وتووێژەکانى تایبەت بە پرسى ناوەکی لە ڤییەنا بە کار دەهێنێ.