Skip to main content

خۆپیشاندانی سەراسەری ماڵدزراوانی بۆرسە.. بۆرسەی کۆماری ئیسلامی دابەزی

خۆپیشاندانی سەراسەری ماڵدزراوانی بۆرسە.. بۆرسەی کۆماری ئیسلامی دابەزی
AvaToday caption
posted onApril 24, 2021
nocomment

ماڵدزڕاوانی بۆرسەی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ شەممە ٤ى گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی و بۆ چەندەمینجار لەم ماوەیەى ڕابردوو، خۆپیشاندانی سەراسەرییان بەڕێوە برد.

 

ماڵدزراوانی بۆرسە لە شارەکانی کرماشان، مەشهەد، تاران، زەنجان، ئیسفەهان و تەورێز بە کۆبوونەوە بەرامبەر بنکە و باڵەخانەکانى بۆرسە، دژى بەتاڵانبردنی سەرمایەکەیان توڕەیی و ناڕەزایەتى خۆیان دەربڕی. لە لایەکی ترەوە کڕین و فرۆشتنی بۆرسەی تاران، ئەمڕۆ حەوت‌ هەزار یەکەی تر دابەزی و پاش ماوەیەک کاناڵی یەک ‌ملیون و ۲۰۰هەزارییەکەی لە کیس دا و  چووە ناو کاناڵی یەک‌ملیون و ۱۹۹هەزاری.

لە ڕوانگەی پسپۆڕانى ئابوورییەوە، ئەوەی لە بۆرسەی کۆمارى ئیسلامى ڕووی دا، دابەزینێکی ئاسایی نەبوو و نییە، بەڵکوو دەرخەری کڵاوچیەتی و تاڵانێکی گەورەیە لە ئاستی نەتەوەیی.

 کۆماری ئیسلامی لە بۆرسە، گیرفانی کەسە نزیکەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی پڕ کردووە و هەمیش قورسایەتی گەمارۆی ئابووری و شکستخواردوویی دەوڵەتی خستووەتەتە سەر شانى خەڵک و وەک تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى چەندین جار ئەمەمان بە گوێى خەڵکیدا چپاندووە و بە ئاشکرا گوتوومانە کە سەرمایەگوزارى لە بۆرسەى کۆمارى ئیسلامى تەنیا بۆ ڕزگاربوونى دەسەڵاتى ئاخوندەکانە لە گەمارۆکان و ماڵ و سامان و سەروەتى خەڵکى دەدزن لە ڕێگەى درووشمى بریقەدارەوە، بۆیە نابێت خەڵک سەرمایەکانى خۆیان بەرنە نێو سیستەمە فرتوفێڵاوییەکانى ئاخوندەکانەوە.

 

تێبینى:

ڤیدیۆ و وێنەى زیاتر لە تلێگرام و ئەنیستاگرامى ئاڤاتودەى بڵاو کراوەتەوە.