بڕیارە یادی دادە مەعسووم، خێزانی مامۆستا هەژار له زانکۆ کوردستانی سنه و لە سەر ئەرکی توێژینگەی کوردستانناسی ئهم زانکۆیه بکرێتهوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان ڕۆژی پێنجشەمە ۱۳ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۸ بە بەشداریی نووسەران و شاعێران و توێژەرانی کورد کۆڕێک بۆ بەرزڕاگرتنی پێگەی مەعسووم ئەحمەدی، هاوژینی مامۆستا هەژار موکریانی بەڕێوە دەبات. هەر لەم کۆڕەکەدا پەردە لە سەر بەڵگەی پێشکەش نامەی ئاسەوارەکانی مامۆستا هەژار بە کوردستان ناسی زانستگای کوردستان لادەدرێت.
کۆڕی یادی خاتوونێک کاتژمێر ۳ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی سەرماوەز لە هۆڵی مەولەوی دەست پێ دەکات و لە دوو بەشدا بەڕێوە دهچێت و تا ۶ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.