Skip to main content

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەریاوانی لە سووتەمەنیبەرەکان

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەریاوانی لە سووتەمەنیبەرەکان
AvaToday caption
posted onMarch 13, 2021
nocomment

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەریاوانی بۆ پۆلێک سووتەمەنیبەر لە بەندەری کۆستەک، لە ٢٥ کیلۆمەتری شاری سیریک و میناب لە پارێزگای هورموزگان، بووە هۆی کوژرانی لانیکەم بەلووچێک و برینداربوونی ئەویتریان.

 

بەپێ ئەو گرتە ڤیدیۆیانە کە لە کاناڵەکانی سۆشاڵ میدیا و بە پێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مافی مرۆڤ، لەوانە «کەمپەینی فەعالینی بەلوچ»، ئەم شەڕە ڕۆژی هەینی ۲۲ ڕەشەممە ڕوویداوە و هێزەکانی دەریاوانی لە سیریکی هورموزگان تەقەیان کردووەتە سەر پۆلێک سووتەمینیبەر و لە ئاکامدا سووتەمەنیبەرێک بەناوی «شه‌رسان رەئیسی» کوژراوە و سووتەمەنیبەرێکی دیکە بریندار کراوە وخەڵکیی تووڕەش دەستیان کردووەتە ناڕەزایەتی دەڕبڕین.

هیچ زانیارییەک لەسەر شوناسی سووتەمەنیبەرە بریندارەکانی بەلوچ نییە؛ سووتەمەنیبەرە بریندارەکان لە ترسی دەستبەسەربوون نەچوونەتە نەخۆشخانە و بارودۆخی سەلامەتییان هەم ناجێگیرە و هەم بێ پشتیوانەی چارەسەریی پزیشکیدایە.

وتراوە پاش کوژران و برینداربوونی دووکەس لە سووتەمینیبەران، خەڵکی کۆستەک لە بەرامبەر ئیسکله کۆ بوونەوە و لەم کۆبوونەوەکەدا هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەک بە ناوی ڕاشد تورکمانی(مەلاحی)یان بریندار کرد.

هەروەتر وتراوە شارۆمەندە ناڕازییەکان، ئاگریان بەرداوەتە بەلەم و پاپۆڕەکانی ئەو ئیسکلەیە.