بە پێی ئەو بەڵگانەی دەست تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی کەوتوون، عەلی ئەنساری لە باوەڕ پێکراوانی بەیتی ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە دەستوپێوەندە سەرەکییەکانی بردنە دەری دراوى ئێرانە.
عەلی ئەنساری ئەو پارانەى لە ژێر ناوی سەرمایەی بانکی ئایندەی ئێران بردووەتە دەر و هۆتێلێکی ٥ ئەستێرەی لە دوبەی درووست کردووە. عەلی ئەنساری بە بردنەدەری پار لە بانکی ئایندە کە بەشێک لەو پارەیەش هی فەرماندەکانی سوپایە، پڕۆژەیەک بە ناوی "هوتێل دوبەی" کە ئێستا خەریکن درووستی دەکەن، کڕیوەتەوە.
ئاڤاتودەی بەڵگەی زەوی، ڕێککەوتن و پەیماننامەى دروستکردن و زانیارییەکانی پێویست سەبارەت بەو پڕۆژەیە بڵاو دەکاتەوە کە دەتوانن لە ژێرەوە بیانبینن.
هوتێلی پێنج ئەستێرەی عەلی ئەنساری لە دوبەی خاوەن ٢٣٦ هۆدە لە ٢٥ نهۆمە و ٣ ڕێستۆران، هۆڵی کۆبوونەوە و ئێسپا (کۆمەڵەی وەرزشی و مەلەوانگە و سۆنای تێکەڵاوە). لەو هۆتێلەدا بڕی ٦٠٠ میلیۆن درهەم کە دەکاتە ١٦٣ میلیۆن دۆلار سەرمایەگوزاری کراوە.
کۆمەڵێک بەڵگەی دیکە هەر سەبارەت بە ڤێلای پڕشکۆی عەلی ئەنساری لە دوبەی و شێوەی قاچاغکردنی نەوت لە لایەن ناوبراو بەو زووانە لە ئاڤاتودەی بڵاو دەکرێتەوە.
بۆ زیاتر شارەزا بوون لەگەڵ عەلی ئەنساری لینکی ئەو هەواڵانەی پێشووتر لەسەرمان بڵاو کردووەتەوە ببینن:
https://avatoday.net/fa/node/263