Skip to main content

بەرهەمهێنەرە خۆماڵییەکانی ئێران لەنێو دەچن

بەرهەمهێنەرە خۆماڵییەکانی ئێران لەنێو دەچن
گوشارەکانى کۆمارى ئیسلامى لە گەمارۆکان زیاتر کاریگەرییان لەسەر بەرهەمهێنەرە نێوخۆییەکان هەبووە
posted onDecember 11, 2018
nocomment

 

بەرهەمهێنەرانی نێوخۆ لە لایەک لە ژێر گوشاری گەمارۆکانی ئەمریکان و لە لایەکی دیکە کۆماری ئیسلامی پشتی تێ کردوون.

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گەیشتوون، کۆمپانیا بەرهەمهێنەر و بەڵێندەرەکانی ئێران لە قەیرانێکی قوڵی ئابووریدان بە شیوەیەک کە بەشی زۆریان لە گەڵ کورتهێنانی بوجە ڕووبەڕوو بوونەوە.

کۆمپانیای سازە پیشەسازییەکانی ئازەران یەکێک لەو کۆمپانیانەیە کە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورە ڕێگای باکووری کەرەجی لە ژێر چاوەدێری شارەوانیدا لە ئەستۆیە و ٦ مانگە مووچەی فەرمانەبەرانی نەداوە.

سەرچاوەکەی ئاڤاتودەی لەو کۆمپانیایە گووتی سەرەڕای نەدانی موچەی شەش مانگی کرێکاران هەرکەسێک ناڕەزایەتی دەربڕێت دەردەکرێت. کرێکارانی وزەخانەی سیکلی تێکەڵاوی کاشان ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نەدانی مووچەکانیان مانیان گرت و پێشیان گرت بە هاتووچۆی ماشینەکان بۆ نێو ئەو وزەخانەیە.

کرێکارانی کارگەی شەکری حەوت تەپە و فولادی خوزستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دانی کارگەکانیان بە کەرتی تایبەت و نەدانی موچەکانیان دوای یەک مانگ تا ئێستاش هەر لە مانگرتن دان و ڕۆژانە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بەڕیوە دەبەن.

بەرهەمى نێوخۆیی