Skip to main content

دەستبەسەرکردنی ۲۲ کەس لە خزمانیی حەبیب‌ ئەسیود لە شوشتەر

دەستبەسەرکردنی ۲۲ کەس لە خزمانیی حەبیب‌ ئەسیود لە شوشتەر
AvaToday caption
posted onFebruary 10, 2021
nocomment

 ئەتڵەسی بەندیخانەکانی کۆماریی ئیسلامی، ڕاپۆرتی کردووە کە لە ڕۆژانی ڕابردودا لانیکەم ۲۲ کەس لە خزمانی «حەبیب فەرەج‌وڵا چەعب» ناسراو «حەبیب ئەسیود» لە شاری شوشتەر بەند کراون.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە،کە چوارشەممه ۲۲ی ڕێبەندانی ۱۳۹۹  بڵاو بووەتەوە دوو کەس لە بەندکراوان «خالد کەعب» و «حسێن فەرەجوڵای چەعب»ن.  گوتراوە  ۲۰ کەسی تر لە دانیشتووانی ئەلعیلە، زێدیی حەبیب ئەسیوە بە دەست هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

کەریم دەحیمی لە چالاکانی مافیی مرۆڤ ڕایگەیاندووە هەموو بەندکراوان لە خزمەکانی حەبیب ئەسیوەدن و ناوەندی ڕاگرتنیان ئیتڵاعاتی ئەهوازە.  به وتەی ئەم چالاکانە، بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان سەردانی بنکەی ئیتلاعات و دادگای شۆڕشیی ئەهوازیان کردووە بەڵام تا ئێستا لە تاوان و شوێنی حەوانەوەی دەستبەسەرکراوان خەبەریان نییە.

نۆی خەزەڵوەر ۱۳۹۹ میدیاکان ڕایانگەیاند «حەبیب ئەسیود رێبەری پێشووی «بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئەلاحوازیون» لە لایەن تورکیاوە لە بەرامبەر دوو ڕێبەری «پ‌.‌ک.‌ک» دراونەتەوە کۆماریی ئیسلامی.

کۆماریی ئیسلامی حەبیب ئەسیودی تاوانبار کردووە کە بەرپرسی هێرشی چەکدارانەی سەر ڕێپێوانی هێزە چەکداران لە بەرواری  ۳۱ی خەرمانان ۱۳۹۷ە.