Skip to main content

ند پرایس: بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری بەرنامەی موشەکییەکەی کۆماریی ئیسلامی دەبینەوە

ند پرایس: بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاری بەرنامەی موشەکییەکەی کۆماریی ئیسلامی دەبینەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 10, 2021
nocomment

ند پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی ڕێبەندان گوتی ئەمریکا ئامرازی بەرفراوانی هەیە و بەکاریان دێنێت تاکو بەر بە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی کۆماریی ئیسلامی بگرێت.

 

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسی، هەوالنێرێک لە ند پرایس سەبارەت بە ڕاپۆرتە تازەکەی هاوکاری مووشەکی نێوان کۆماریی ئیسلامی و کۆریای باکوور پرسی و ند پرایسیش لە وەڵامدا گوتی: ؛لەبەر ئەوە هێشتا ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتی نەکردووە ئێمە ڕایەک دەرنابڕین، بەڵام ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئێمە ئامرازی بەرفراوانمان بۆ پێشگرتن لە پێشڤەچوونی زیاتری مووشەکە بالستیکەکان هەیە و هەموو هێزمان دژی پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆژیایە تەنانەت لە کۆریای باکوریش دەخەینە گەڕ".

وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا وتی : ئەم کردارانە هاوکاریی هاوپەیمانانیشمان لە خۆ دەگرێت  تا بەرگری بکەین لە هەناردەکردنی کەلوپەل و  تەکنەلۆژیا بۆ ئەم بەرنامانە، لەبەرچاوگرتنی مامەڵە و بەشداری ئێمە لە مەوقعیەتە چەند لایەنەکان، ئێمە ئەم دەرفەتە بۆ بەرزکردنەوەی ئاگاداری لە جموجۆڵیی مووشەکیی کۆماریی ئیسلامیی و هاندانی وڵاتەکان بۆ هاویشتنی هەنگاوگەلێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کردارانە، دەقۆزینەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کرد، لەکۆتاییدا گەمارۆکان، بە گوێرەی ئیختیاراتی ناوخۆ لە دژی کەسایەتی و ناوەندە پشتگیریی بەرنامەی مووشەکیی ئێران بەکار دێنین.