Skip to main content

دادوەری گشتیی سنە سکاڵای لە سەر ١١ هاووڵاتی سنەیی تۆمار کرد

دادوەری گشتیی سنە سکاڵای لە سەر ١١ هاووڵاتی سنەیی تۆمار کرد
AvaToday caption
posted onFebruary 9, 2021
nocomment

ژمارەیەک هاووڵاتی سنە، کە لە کاتی  تەقاندنەوەی فڕۆکە ئوکراینییەکە لە لایەن سوپای تیرۆریستى پاسدارانەوە، بەشدارى ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قوربانیانیان کردبوو، لە لایەن دادگاى نادادپەروەرى گشتى ٢ی سنە بانگهێشت کراون.

 

لەو ژمارەیە یازدە هاووڵاتییان لە لایەن ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو تۆمەتانە کە خراونەتە پاڵی ئەم یازدە کەسە بریتین لە: سووکایەتی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی، تێکدانی ئاسایشی گشتی و کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نێوخۆیی وڵات بە پێ سەرچاوەی ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو، ئەو یازدە کەسە بریتین لە:

 

 ١. شیوا ئەحمەدی سیاناوی

٢. زەهرا مورادی تەمەن ٦٦ ساڵ

٣. پدرام هوشیارییان تەمەن ٣١ ساڵ

٤. ماریا ساعەدپەنا تەمەن ٤١ ساڵ

٥. عەبدوڵا ئەمینی نبی کەندی

٦. لەیلا حوسێنی تەمەن ٤٦ ساڵ

٧. زارا ساعەدپەنا

٨. یوونس فکری

٩. محەممەد سینا میرزایی تەمەن ٣١ ساڵ

١٠. سەید غازی حوسێنی

١١. سروور شەهابی تەمەن ٥٤ ساڵ