Skip to main content

لە پاریس بە ڕێپێوان یادى سێ ئەندامە تیرۆرکراوەکەى پەکەکە کرایەوە

لە پاریس بە ڕێپێوان یادى سێ ئەندامە تیرۆرکراوەکەى پەکەکە کرایەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 9, 2021
nocomment

ئاڤاتودەى ـ پاریس

 

بۆ بەرزڕاگرتنى یادى سێ چالاکڤانەکەى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) کە هەشت ساڵ لەمەوبەر لە لایەن میتى تورکیەوە تیرۆر کران، کۆمیتەى دیموکراتی کوردستان ـ فەرەنسا، ڕێپێوانێکى جەماوەرى لەنێو پاریسی پایتەختى فەڕەنسا ڕێک خست.

 

ساکینە جانسیز، فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز، ئەو سێ چالاکەڤانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون کە لە ٩ى کانوونى دووەمی ساڵى ٢٠١٣ى زایینى لەنێو خانووەکەى خۆیان تیرۆر کران کە دواتر دەرکەوت میتی تورکیە تیرۆرى کردوون.

خۆپێشاندەران دروشمی (ئەردۆگان دیکتاتۆر، دادوەرى بۆ چالاکڤانان) بەرز کردبووەوە و لەگاغ دی نۆرد دەستیان پێ کرد بەرەو گۆڕەپانى ریپەبڵیک (گۆڕەپانى کۆماری) بەرێ کەوتن. ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا کەیس و فایلى ئەو سێ چالاکڤانە تیرۆرکراوە لەنێو دادگاکانى فەرەنسا یەکلایی نەکراوەتەوە و بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، بەشێک لەوانەى لە نزیکەوە ئاگایان لە کەیسەکە هەیە، هێمایان بەوە کردووە " لەو کردەوە تیرۆریستییەدا، کەسانێک لە دەزگاى ئەمنى فەرەنسى بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ تێوەگڵاون، بۆیە تا ئێستا ئەو کەیسە بەکراوەیی ماوەتەوە".

ڕێپێوان

ئەو ڕووداوە لەکاتێکدا رووی دا، حکومەتی ئەنکەرا لە دانووستاندا بوو لەگەڵ سەرکردەکانی پارتى کرێکارانى کوردستان و رێبەرەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان. چالاکڤانانی پەکەکە لە پاریس ئەو ڕووداوەیان وەک هەوڵێک لەلایەن میتی حکومەتی تورکیاوە بۆ بەربەستخستنە بەردەم ئەو دانووستانانە باس کرد.

لەنێو خۆپێشاندەرانی پاشنیوەرۆی ئەمرۆی پاریس، کۆمەڵێک لایەنى چەپ و سیاسیی فەرەنسیش بەشدارییان تێدا کرد، لەپاڵ ئەوانیش ژمارەیەک سەرۆکشارەوانى و، ئەندامى پەرلەمانى ئەو وڵاتە هەبوون، کە پاڵپشتى خۆیان بۆ دۆزی کورد نیشان داوە.

 

سەکینە جانسز: یەکێک لە دامەزرێنەرانى پەکەکە و ھاوخەباتی نزیک عەبدوڵا ئۆجەلان بوو کە لە ساڵى ١٩٥٨ى زایینى لە دەرسیمى باکوورى کوردستان لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەوى لەدایک بووە. لە حەفتاکانى زاینییەوە خەریکى سیاسەت بووە و لە ساڵى ١٩٧٨ى زایینى لە میتینگی دامەزراندنی پارتی کریکاران بوو لە کۆی ٢٢ ئەندام و یەکەم ئەندامی مێینەی ناو رێکخراوەکە بوو.


فیدان دۆغان: لەدایکبووى ساڵى ١٩٨٢ى زایینى ناوچەى ئەلبستانى بوو و لەگەڵ بنەماڵەکەی چوونەتە مەرعەشى ئەوروپا لە وڵاتى فەڕەنسا نیشتەجێ بوونلە شارى ستراسبۆرگ تا ئاستی ناوەندی دەخوێنێت، دوایی پەیوەندی بە دامودەزگای تەڤگەری ئازادی کرد و پاش ماوەیەکیش دەچێتە چیاکانى باشوورى کوردستان.

 

لەیلا سۆیلەمەز: چالاکڤانێکى پەکەکە بوو کە زیاتر لە بواری ژنان و ڕێکخراوە کوردییەکان کارى دەکرد.

ڕێپێوانى فەڕەنسا و پەکەکە